فەڕەنسا: فڕۆکە جەنگیەکانی فەڕەنسا لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی ڕوسیاوە لە دەریای ڕەش چاودێریکراون

سوپای فەڕەنسا وتی دوو فڕۆکەی جەنگی فەڕەنسا و فڕۆکەیەکی سوتەمەنی لەلایەن دوو فڕۆکەی جەنگی ڕوسییەوە بەسەر دەریای ڕەشەوە و لە ئاسمانی نێودەوڵەتیدا چاودێریکراون.

پێشتر ڕۆژی چوارشەممە فڕۆکەیەکی جەنگی ڕوسی هاوەڵی دوو فڕۆکەی جەنگی فەڕەنسی کرد، کە مۆسکۆ وتی ئامانج لەو کارەیان ئەوە بووە ڕێگە نەدەن فڕۆکە فەڕەنسییەکان بێنە ئاسمانی ڕوسیاوە.

ئەم جۆرە بەریەککەوتنانە باون و لە ڕابردوودا ڕووداوی لەو شێوەیە ڕوویداوە، بەڵام ئەمجارەیان لەنێوەندی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ڕۆژئاوا و ڕوسیادا دێت لە ناوچەکەدا.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی فەڕەنسا کۆلۆنێڵ پاسکال لانی بە ڕۆیتەرزی وت فڕۆکە فەڕەنسییەکان بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکان ئەرکێکی چاودێرییان لە چوارچێوەی ئەرکەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆدا ئەنجامداوە.

وتی " دوو فڕۆکە فەڕەنسییەکە لە دوورەوە دوو فڕۆکەی جەنگی ڕوسییان بینیوە کە دواتر لێیان نزیک بوونەتەوە، بەڵام ئەمە کۆسپی نەخستە بەردەم ئەرکەکە." ئاماژەی بەوەدا " ئەمە پەیوەندییەکی ستراتیژیی بوو لەلایەن ڕوسیاوە تاوەکو پیشانی بدات کە فڕۆکەکانی لەو دەوروبەرەدان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز