هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە گفتوگۆکان لە قاهیرە ڕۆژی یەکشەممە بۆ ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان لە غەززە دەست پێدەکاتەوە و نێوەندگرانی میسڕ و قەتەر پێشبینی دەکەن وەڵامێک لە حەماسەوە وەربگرن سەبارەت بە دوایین چوارچێوەی کاری ئاگربەستە پێشنیارکراوەکە.
ڕۆژی شەممە بەرپرسێکی باڵای بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن وتی ئیسرائیل کەم تا زۆر ئەو چوارچێوە کارەی پەسەند کردووە.
بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات وتی " لە ئێستادا تۆپەکە لە یاریگای حەماسدایە، ئێمەش تاوەکو دەتوانین بەردەوام دەبین لە لە هاندان بۆ ئەم بابەتە."
ڕێککەوتنەکە ئەگەر وەکو ئەوەی چۆن پێشنیار کراوە پەسەند بکرێت، بۆ ئاگربەستێکی شەش هەفتەیی دەبێت و ئازادکردنی بارمتەکانیش بە لاوازیی دەبیندرێت. هەروەها ڕێگەش دەدات یارمەتی مرۆیی زیاتر بگەیەندرێتە ناو غەززەوە.
بەرپرسەکە وتیشی " نامەوێت بە هیچ شێوەیەک پێشبینی دروست بکەم."
بەپێی سەرچاوە میسڕییەکان و بەرپرسێکی حەماس، حەماس هێشتا سوورە لەسەر هەڵوێستەکەی خۆی کە داوا دەکات ئاگربەستە کاتییەکە دەستپێکی پڕۆسەیەک بێت بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگەکە.
ئاژانسی فرانس پرێس سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئیسرائیل داماندەکانی حەماس قبوڵ بکات، ڕەنگە لە ماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێر ئاگربەست بکرێت.
دەزگای هەواڵی فرانس پرێس بەیانی ڕۆژی یەکشەممە وتی بەرپرسێکی باڵای حەماس وتوویەتی دەکرێت لە ماوەی 24-48 کاتژمێردا ئاگربەست ڕووبدات ئەگەر ئیسڕائیل داواکانی حەماس پەسەند بکات.
دەزگای هەواڵی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسەکەی حەماسەوە بڵاویکردەوە " ئەگەر ئیسڕائیل داواکانی حەماس پەسەند بکات، کە گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینییەکانیش دەگرێتەوە بۆ باکووری غەززە و زیادبوونی یارمەتییە مرۆییەکان، ئەوەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ ڕێککەوتنێکی ئاگربەست لە ماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێری دواتردا."