هێزەکانی ئەڵمانیا دەگەنە لیتوانیا

ڕۆژی دووشەممە فڕۆکەیەکی ئەڵمانیا بە هێزێکی پشتیوانییەوە گەیشتە لیتوانیا، ئەمەش یەکەمین ڕەوانەکردنی هێزە لە پلانەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆدا بۆ ڕەوانەکردنی هێزەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆ بۆ وڵاتانی بەڵتیک، هاوکاتیشە لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکە و ئەگەری داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە.

وتەبێژێکی هاوپەیمانێتی ناتۆ وتی فڕۆکەی ئەی 400 ئێمی ئەڵمانی بە نزیکەی 70 سەربازەوە گەیشتە لیتوانیا، پێشبینیش دەکرێت ئەو ژمارەیە زیاد بکرێت بۆ 360 سەرباز، هەروەها یەکەمین هێزیشە لەچوارچێوەی هاوپەیمانێتی ناتۆدا ڕەوانەی ئەو وڵاتە بکرێت.

هێزەکانی ئەڵمانیا یەکەکانی دیدەوانی و تۆپهاوێژ و پزیشکی سەربازیی لەخۆدەگرێت، هەروەها 100 هاویتزەر و ئوتومبێلی دیکەی سەربازیی ڕەوانەی لیتوانیا کراون، لەم هەفتەیەشدا پێشبینی دەکرێت و هێز و کەلوپەلە سەربازییەکان زیاتر ببن.

کۆلۆنێڵ دانیێڵ ئاندرای ئەڵمانی کە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆیە لە لیتوانیا، بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەمە ئاماژەیەکی بەهێزە لەسەر ئەوەی ئەڵمانیا دەیەوێت و لە تواناشیدا هەیە وەکو پێویست دەستبەجێ پشتیوانی لە هێزە شەڕکەرەکان بکات."

وتیشی " زۆر دڵخۆشم بەوەی کوڕەکانم لەگەڵدایە و ئامادە بین بۆ هەرشتێک کە لەناکاو دروست ببێت." وتیشی سەربازەکان تاوەکو پێویست بکات لەو وڵاتە دەمێننەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز