پـۆلیسی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت چه‌ند هه‌ڵمه‌تێـکی گه‌ڕان و پشـکنینی ئه‌نجامداوه له به‌رلینی پایته‌خت و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی باکوری وڵاته‌که به مه‌به‌ستی ده‌سـتگیرکردنی 4 که‌س که گومان ده‌کرێت سه‌ر به داعش بن.
هێزی تایبه‌تی ئه‌ڵمانی ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه 4 ئه‌پارتمان و 2 ئۆفیسیان له به‌رلین پشـکنی له‌گه‌ڵ شونێکی کۆچبه‌ران له شارۆچکه‌ی ئاتێندۆرن له هه‌رێمی نۆرد ڕاین فێستفالیای ڕۆژئاوای وڵاته‌که و هه‌روه‌ها چه‌ند شوێنێـکیشیان له هه‌رێمی سه‌کسۆنیای خواروو له باکوری ئه‌ڵمانیا پشـکنی.
له‌م هه‌ڵمه‌تانه 2 له گومانباره‌کان ده‌سـتگیرکراون که جه‌زائیرین. هه‌روه‌ها دهسـتیشگیراوه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک کۆمپـیوته‌ر و مۆبایل و چه‌ند نه‌خشه‌یه‌ک. به‌ڵام هێشتا هێزه‌کانی پـۆلیس به دوای 2 گومانباره‌که‌ی تر ده‌گه‌ڕێن.
شتهفان رێدلێش گوته‌بێژی پـۆلیسی ئه‌ڵمان گوتی ئه‌و دوو گومانبارهیان له شوێنی کۆچبه‌ران ده‌سـتگیرکردووه که یه‌کێـکیان ته‌مه‌نی 35 سـاڵه و له سوریا لای داعش مه‌شق و ڕاهێنانی پـێکراوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شتی داعشیشی پـێگیراوه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد ئه‌م که‌سه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی جهزائیریشهوه فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی بۆ ده‌رچووه به گومانی ئه‌ندامێتی له داعش.
مارتن شتێتنهر گوته‌بێژی داواکاری گشتی به‌رلین بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئاشکراکرد پـێده‌چێت ئه‌و چواره به نیازی ئه‌نجامدانی هێرشی مهترسیداربووبن له وڵاته‌که‌دا.