مێرکڵ: دوژمنکارییەکانی ڕوسیا دژی ئۆکرانیا دەبێت سزاکانی یەکێتی ئەوروپای لێبکەوێتەوە

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی ئەگەر هاتوو بارودۆخەکە لە ناو ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و دەوروبەری و یاخود لە سنووری نێوان بێلاڕوس و پۆڵەندادا خراپتر بوو، ئەوا یەکێتی ئەوروپا دەبێت ئامادەبێت بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ڕوسیادا.

لەمیانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا پۆڵەندییەکەی ماتەیوش مۆرۆڤیەتسکیدا، مێرکڵ وتی یەکێتی ئەوروپا دەبێت یەکڕیز بێت لەسەر بابەتەکانی " بەکارهێنانی کۆچبەران وەکو چەکێک لەلایەن بێلاڕوسەوە " و ڕەوانەکردنی هێز بۆ نزیک لە سنوورەکانی ئۆکرانیا لەلایەن ڕوسیاوە.

مێرکڵ وتی " هەر دوژمنکارییەکی دیکە دژی سەروەریی خاکی ئۆکرانیا باجەکەی گەورە دەبێت." ئاماژەشی بەوەدا کەمکردنەوەی گرژییەکان دەبێت هەمیشە بژاردەی یەکەم بێت.

دواتر مێرکڵ لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونیەوە قسەی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکیدا کرد. ئۆفیسەکەی وتی دوو سەرۆکەکە ڕێکەوتوون لەسەر پێویستی هەماهەنگیکردن لە وەڵامدانەوەی " هەڕەشەکانی " ڕوسیادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز