ئەڵمانیا یارمەتییەکی سەربازی 12 ملیار یۆرۆی دیکە ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکات

حکومەتی ئەڵمانیا ڕازیبووە بە ڕەوانەکردنی یارمەتییەکی سەربازیی دیکە بۆ ئۆکرانیا کە بەهاکەی دەگاتە 12 ملیار یۆرۆ.

لیژنەی بودجەی بوندستاگی ئەڵمانیا خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیەی پەسەند کرد، کە لەلایەن وەزارەتەکانی دەرەوە و بەرگری ئەڵمانیاوە داواکرابوو.

لەو بڕەی پەسەند کراوە 3.2 ملیار یۆرۆی لە ساڵی 2023 دا خەرج دەکرێت، سێ نوێنەری حکومەتە هاوپەیمانەکەی ئەڵمانیا لە لیژنەکەدا وتیان " بەو پارەیە ئۆکرانیا دەتوانێت ڕاستەوخۆ بە پشتیوانی حکومەتی ئەڵمانیا چەک بکڕێت."

وتیشیان " گرنگە پشتیوانی لە ئۆکرانیا بکرێت هەتاوەکو ئەو کاتەی پێویست بێت."

بەپێی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، لە سەرەتای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا، حکومەتی ئەڵمانیا زیاتر لە 14.2 ملیار یۆرۆی تەرخان کردووە بۆ پشتیوانیکردن لە ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز