ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێت ڕووسیا لە پەیامی سزاکان تێگەیشتووە

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز وتی ڕووسیا لەوە تێگەیشتووە کە وڵاتانی ڕۆژئاوا یەکگرتوون لە سووربوونیان لەسەر ئەوەی سزای توند دەسەپێنن بەسەر ڕووسیادا ئەگەر ئۆکرانیا داگیربکات، بەڵام وتیشی هێشتا ڕەوشەکە هەر بە گرژیی ماوەتەوە.

دوابەدوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیری دانیمارکدا، شۆڵز لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " هێشتا زۆر زووە بڵێیت کێشەکان چارەسەر بوون. کێشەکان زۆر مەترسیدارن و هێشتا کاتیان ماوە چارەسەر ببن، بۆیە دەبێت سەرنجیان پێبدەین."

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا وتیشی ئەمەریکا و هاوپەیمانێتی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا یەکگرتوو بوون لەسەر سزاکان، سزاکانیش زۆر بەباشی ئامادەکراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز