وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: ئەوروپا یەکگرتووە لە پابەندبوونی بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێرانەوە

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس لە واشنتن بە ڕۆژنامەنووسانی وت وڵاتانی ئەوروپا بە یەکگرتوویی دەمێننەوە لە پەبەندبوونیان بە ڕێکەوتنە ناوکییەکەوە کە لە ساڵی 2015 دا لەنێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهاندا واژۆ کرا و ئەمەریکا لە ماوەی ڕابردوودا لێی کشایەوە..

ماس وتی هەڵوێستی ئەڵمانیا و ئەوروپای ڕوون کردۆتەوە لە میانەی گفتوگۆکاندا لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن و ئاماژەشی بەوەدا پێویستە خۆیان بەدوور بگرن لەوەی ئێران جارێکی دیکە دەست بکاتەوە بە چالاکییە ناوەکییەکانی.

ماس کە وابڕیارە دواتر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆدا کۆببێتەوە وتی " ئەوروپا زۆر یەکگرتووە سەبارەت بە هەڵوێستیان لەبەرامبەر ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێراندا. ئەوەش ناگۆڕێت. "

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز