پـۆلیسی ئەڵمانیا: دەرکەوتووە کەس لە هێرشی سەر سینەماکە بریندار نەبووە

Viernheim, Germany

دوایـین ڕاگەیاندنی پـۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت هێرشبەری سەر سینەمای کینۆپـۆلیس لە شارۆچکەی ڤێرینهایم لە باشوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە لە لایەن هێزەکانی پـۆلیسەوە کوژراوە. دەشڵێن بۆیان دەرکەوتووە کەس بریندار نەبووە.

گوتەبێژێـکی پـۆلیس گوتی هێشتا بۆیان ڕوون نەبووەتەوە ئایا ئەو چەکەی بە هێرشبەرەکە بووە ڕاستەقینە بووە یان نا.

پـێشـتر میدیاکانی ئەڵمانیا ڕایانگەیاند کە مەزەندە دەکرێت نێوان 20 بۆ 50 کەس برینداربوون.