له نوێترین لێدوانی‌دا تاریق هاشمی جێـگری سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بێت و به زووترین کات دۆسیـیه‌ی تۆمه‌تبارکردن و تێوه‌گلانی به کرده‌وه‌ی تێرۆریسـتی کۆتاییپـێـنههێنرێت، ئه‌وا ئه‌م پـرسه به نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات.
هه‌روه‌ها هاشمی ده‌ڵێت ئه‌و دۆسیـیه‌ی له ئێسـتادا ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه ئه‌جیندایه‌کی ده‌ره‌کی له پـشـته‌وه‌یه و هه‌وڵێـکی تایفیـیه و مالیکی و حزبی ده‌عوه‌ش له پـشـت جێـبه‌جێـکردنی ئه‌م پـلانهوهن. له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و ڕه‌وتی سه‌دریـیه‌کان به دوره‌په‌رێز له قه‌ڵه‌م ده‌دات سه‌باره‌ت به‌و تاوانه‌ی دراوه‌ته پاڵی.
جێـگری سه‌رۆک کۆماری عێراق تاریق هاشمی که له ئێستادا له هه‌رێمی کوردسـتان به ئازادی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردن و ڕادهسـتکردنیشی له لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندیـیه‌وه ده‌رچووه و هه‌تا ئێسـتا حکومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێی نه‌کردووه.
هاشمی پـێیوایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن چه‌ندین مافناس و ڕێـکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و سیاسه‌تمه‌دارانه‌وه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دراونه‌ته پاڵی ڕه‌تده‌کرێته‌وه، به‌ڵام ناوبراو هه‌تا ئێسـتا په‌نای بۆ هیچ وڵاتێـک نه‌بردووه و مانه‌وه‌شی له هه‌رێمی کوردسـتان له سه‌ردانێـکی میوانداریـکردندایه و پاش ئه‌وه‌ی هێزێـکی ئاسایشی عێراق ههڵیـکوتاوهته سه‌ر زۆربه‌ی جێـگای کار و حهوانهکهی له به‌غدا، هه‌روه‌ها ئۆفیسه‌که‌شی داخسـتووه، هاشمی له‌سه‌ر داوای تاڵه‌بانی ده‌ڵێت پـێی باش بووه ئه‌م ماوه‌یه له سلێمانی و هه‌ولێر کاره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رێت.
شایانی باسه ئه‌مه له کاتێـکدایه هه‌تا ئێسـتا هاشمی تاڵه‌بانی نه‌بینیوه و بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له‌گه‌ڵیدا کۆبـبێته‌وه و چه‌ند ڕۆژێـکیش له سلێمانی ژیان به‌سه‌ر به‌رێت که ئێسـتا له هه‌ولێره و له میوانداری سه‌رۆکی هه‌رێمدایه.
ئه‌م دۆسیـیه و چاره‌نووسی هاشمی و داهاتووی حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی کۆمه‌ڵێـک پـرسن و چه‌ندین خوێنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ده‌کرێت له لایه‌ن سیاسیـیانهوه.
فریاد ڕه‌واندوزی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێـتی نیشـتیمانی کوردسـتان له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ده‌بوایه مالیکی ڕێـگه‌ی به تهلهفزیزیۆنی ئه‌لعێراقیـیه نه‌دایه دان‌پـیادانانی پاسه‌وانه‌کانی هاشمی بڵاوبکاته‌وه، چونکه ئه‌مه جۆرێـک له ته‌مومژی خسـتۆته سه‌ر مه‌سه‌له‌که و له هه‌مان کاتێشـدا زۆر لایه‌نی زیزکرد و ته‌نانه‌ت سه‌رۆک کۆماریشی نیگه‌ران کردووه.
پاشـان فریاد ڕه‌واندوزی ده‌ڵێت مالیکی زۆر به سانایی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌که قسه‌ی کردووه، به‌ڵام له ڕاستیدا شتێـکی زۆر گه‌وره له عێراقدا بووه، ئه‌ویش تۆمه‌تبارکردنی جێـگری سه‌رۆک کۆماره به تێرۆر. ده‌ڵێت مادده‌ی 4 له یاسای تێرۆر مادده‌یه‌که حوکمه‌که‌ی په‌تی سێداره‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:19 خوله‌كه.