تەیلەر سوێفت هەوڵی بە دەستهێنانی چوارهەمین خەڵاتی ئەلبوومی ساڵ لە گرامی دەدات

تایلەر سوێفت

تایلەر سوێفت

ڕۆژی یەکشەممە ئەستێرەکانی بواری میوزیک بۆ خەڵاتی ساڵانەی گرامی کۆدەبنەوە، لە مەراسیمێکی فەڕشی سووردا کە ڕەنگە ببێتە تۆمارێکی دیکە بۆ تەیلەر سوێفت.

تەیلەر سوێفتی تەمەن 34 ساڵی ئەستێرەی پۆپ کە لە ئێستادا لە نێوەندی گەشتێکدایە کە زۆرترین داهاتی هەبووە لە جیهاندا، کێبڕکێ دەکات بۆ بە دەستهێنانی چوارهەمین خەڵاتی ئەلبوومی ساڵ، ئەلبوومەکەی ئەم ساڵی بە ناوی " میدنایتس " ەوەیە.


هیچ هونەرمەندێکی دیکە لە مێژووە 66 ساڵەکەی گرامیدا چوار جار خەڵاتی ئەلبوومی ساڵییان وەرنەرگرتووە. ئەفسانەکانی میوزیکی وەکو فرانک سیناترا و پۆڵ سیمۆن و ستیڤی وەندەر هەر یەکێکییان سێ جار ئەو خەڵاتەیان بردووەتەوە.

خەڵاتەکان ڕاستەوخۆ لە کەناڵی سی بی ئێس لە کاتژمێر 5 ی دوانیوەڕۆدا بە کاتی پاسێفیک پەخش دەکرێن. تریڤەر نۆوای کۆمیدیش بۆ چوارەمین جار دەگەڕێتەوە و میوانداری مەراسیمەکە دەکات، مەراسیمەکە لە ئەرینای crypto.com لە لۆس ئانجلس بەڕێوەدەچێت.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا، ڕۆیتەرز