ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی گرێ سپـی سوریا لە نزیک سنووری تورکیا تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا 10 کەس گیانیان لەدەسـتداوە و 13 کەسی دیکە برینداربوون.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە نزیک بینای ناسراو بە ماڵی گەل لە ناوەڕاستی گرێ سپی تەقینەوەکە ڕوویدا و قوربانیـیەکان بریتین لە 8 کەسی سیڤیل و 2 شەڕڤانی پاسەوانی بیناکە.
بەپـێی میدیا خۆجێـیەکان 3 کەس لەوانەی برینەکانیان قورس بووە بەر لەوەی گیانیان لەدەسـت بدەن هەوڵ درابوو ڕەوانەی نەخۆشەخانەکانی تورکیا بکرێن، بەڵام دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕێگەیان پـێ نەداون و دەروازەکەیان لێ نەکردوونەتەوە.
داعش لەسەر ئنتەرنێت بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند.
جێی ئاماژەیە ئەم هێرشە لە کاتێـکدایە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات گەمارۆی تەواوی شارۆچکەی مەنبجیان داوە و ئێسـتا شەڕەکان گەیشتوونەتە گەڕەکەکانی قەراغ شارۆچکەکە.