سه‌رۆک ئوباما له وتاری ڕادیویی و ماڵپه‌ڕی ڕۆژی شه‌مه دا، داوای له دایکێک کرد تێیدا به‌شداری بکات که یه‌کێک له کوڕه‌کانی له ده‌ستڕێژی نێو قوتابخانه‌ی ئه‌یاله‌تی کهنهدیکێت له دیسامبری ساڵی ڕابردوودا گیانی له ده‌ست دا. وه‌ک په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کێنت کله‌ین ڕاپۆرت ده‌کات کوشکی سپی له ڕووی هاوسوزی یه‌وه هه‌وڵی دا پشتیوانی خه‌ڵک بۆ قانونی کونترول کردنی چه‌ک ڕابکێشێت.
فرانسن ویلرFrancine Wheeler له ده‌مێکدا هاوژیانی دێڤید له په‌نای ڕاوه‌ستابوو سه‌باره‌ت به کوڕه شه‌ش ساڵانه‌که‌ی به ناوی بێن Ben، قسه‌ی کرد، ئه‌وه‌نده‌ی که دایکێک له توانای دابێت.
ویلر: " ئه‌وینی بێن بۆ خۆشی و حه‌زی به سه‌مه‌ره‌کانی ژیان بێ وێنه بوو. وزه‌ی بی سنووری ئه‌و وای کرد که سه‌رانسه‌ری گۆڕه‌پانی توپێن به هه‌ڵاتن تێپه‌ڕ بکات دوای ئه‌وه‌ی یاری یه‌که ته‌واو ده‌بوو. هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌موو به‌یانیان ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی ده‌دا زوو خۆی بگه‌یه‌نێته قوتابخانه‌ی."
به‌یانی 14ی دێسامبری پاره‌که، پیاوێک چوه نێو قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی سه‌ندی هووک Sandy Hook له شاری نیو تاون Newtownی ئه‌یاله‌تی کهنهتێکتConnecticut، و ده‌سترێژی له بێن، 19 که‌س له هاوپۆله‌کان، و شه‌ش گه‌وره‌ساڵیی دیکه‌ش کرد و هه‌موویانی کوشتن.
هێندێک له ڕاوه‌رگرتنه گشتیه‌کان ئاماژه‌یان پی کردوه که بیره‌وری یه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا به خه‌ریکه ئه‌و ڕۆژه له بیرده‌کات، و هێزی هانده‌ر بو قانونی کۆنتڕۆڵ کردنی چه‌ک راوه‌ستاوه. به‌ڵام ویلر دایکی کوڕه‌که ده‌ڵێت بۆ ئه‌و هێشتاش هه‌ر ده‌ڵه‌ی دوێنی بوو که ڕووداوه‌که قه‌وما و ئه‌و داوای هه‌نگاو نانه‌وه ده‌کات.
ویلر: " له ماوه‌ی چوارمانگی ڕابردووه له وه‌تا خۆشه‌ویسته‌که‌ی خۆمان له کیسدا، هه‌زاران که‌سی تری ئه‌مه‌ریکی به هۆی چه‌ک گیانیان له ده‌ست داوه. هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی تریش له سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریکادا هێشتاش هه‌ر له خه‌م و په‌ژاره‌دان. تکایه یارمه‌تی به ئێمه بکه‌ن کارێک بکه‌ین پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ساته‌ی به سه‌ر ئێمه‌دا هاتوه به سه‌ر ئێوه‌ش نه‌یه‌ت."
ڕۆژی پێنج شه‌مه سناتۆران ده‌نگیان دا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌مه‌ته‌قه له‌سه‌ر قانوونێک ده‌ست پێ بکه‌ن که لێکوڵێنه‌وه‌ی زیاتر له سه‌ر ڕابردووی ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه که ده‌یانهه‌وێت چه‌ک بکڕن و سزا نوێ یه‌کان بۆ به قاچاخ بردن و هێنانی چه‌کیشی گرته‌وه. هه‌وڵێکی هێندێک له سناتۆره‌کانی پارتی کۆمار که هه‌ویستیان به درێژکردنه‌وه‌ی ده‌مه‌ته‌قه‌که به‌ربه‌ست بۆ قانوونه‌که درووست بکه‌ن سه‌ری نه‌گرت.
فرانسن ویلر ده‌ڵێت کرداری سیاسی له لایه‌ن گه‌لێک له بنه‌ماڵه‌کانی نیوتاون Newtown، له پێوه‌ندی له گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما و سناتۆره‌کانی دیکه‌دا، یارمه‌تی کردن به به‌ره‌پێشبردنی کۆنتڕۆڵی چه‌که.
ویلر: "دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما له Hartford هارتفۆرد قسه‌ی کرد و ده‌یان که‌س له ئێمه چاومان به سناتۆره‌کانی دیکه که‌وت بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌کانی خۆمانیان بۆ بگێڕێنه‌وه، زیاتر له دوو له سێ به‌شی سنێتی ئه‌مه‌ریکا ده‌نگیان بۆ هه‌نگاونانه‌وه بۆ به‌ره‌وپێش دا. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا سه‌ره‌تاکه‌یه. ئه‌وان هیچ بهرنووسێکیان په‌سند نه‌کردووه که یارمه‌تی بکات چه‌کان له ده‌ستی که‌سانی جێگای مه‌ترسی دوور ڕابگرن، و خه‌ڵکیکی زۆر ئه‌وه له هه‌وڵدان بو ئه‌وه‌ی مسۆگهربن ئه‌و که‌سانه قه‌ت ده‌ستتیان به چه‌ک ڕانه‌گات."
سه‌رۆکی به‌شی ڕاگه‌یاندنی کۆشکی سپی جه‌ی کارنی Jay Carney ڕۆژی هه‌ینی کوتی دایک و باوکانی منداڵانی کوژراو له یارمه‌تی به هه‌ڵمه‌تی سه‌رۆک ئوباما بۆ قانوونی خۆی بۆ کۆنتڕۆڵی چه‌ک کاریگه‌ر بووه.
کارنی: " وه‌ک خۆتان ده‌زانن، سه‌رۆک ئه‌م حه‌وتوه له پێوه‌ندی به‌رده‌وام له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی کوژراوانی ده‌ستڕێژی دێسامبری ڕابردوودا بوه، و ئه‌و باوه‌ڕی وایه ده‌نگ و چاره‌سه‌ری ئه‌وان بۆ درێژه کێشانی ئه‌و هه‌وڵه گه‌لێک گرنگ بوه که ئێمه له سنێتی ئه‌مه‌ریکادا دیتوومانه."
ئێرێک پڕات Erich Pratt، له گه‌ڵ گرووپی خاوه‌ن چه‌کانی ئه‌مه‌ریکادایه، ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما، شاره‌داری نیویۆرک مایکل بلووم بێرگ Michael Bloomberg و ڕێبه‌رانی دیکه‌ی هه‌وڵ بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی چه‌ک له کاره‌ساتی بنه‌ماڵه‌کانی نیوتاون که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
پرات: " پێم وایه ئه‌مه کارێکی جێگای شه‌رمه که بلووم بێرگ و ئه‌وانی تر ئه‌نجامیان داوه له هه‌وڵێکدا ئه‌وه‌ی وه‌ک دۆخێکی خه‌م هێنه‌ر ڕوویداوه که‌ڵکی لێوه‌ربگرن، به‌ڵام بۆ به‌کارهێنانی که‌سانی ڕزگاربوو و کوژراوه‌کان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی مه‌به‌ستی سیاسیه‌کانیانه."
پرات ده‌ڵیت ئه‌و بهڕنووسهی له به‌رده‌م سنێت دایه پێشی به کوژرانی به جه‌ماوه‌ر له نیو تاونی نه‌گرتوه.
پرات: "پێمان وایه بۆ ئێمه گه‌لێک تراژێدیه که گوێمان لێ ده‌بیت ده‌ڵێن، 'ئێمه ده‌مانهه‌وێت کارێک بکه‌ین که ئاسته‌که بگۆڕێن'، و به ئه‌و حاڵه‌ش، لایه‌نگرانی ئه‌م به‌رنووسه دانی پێدادههێنن که هیچ شتێک له نێو ئه‌م به‌رنووسه‌دا پێشی خه‌ڵکی شاری نیوتاونی له کهنهتێکت نهگرتوهکه چه‌ک وه‌ده‌ست بهێنن."
دوای قسه‌کردنی سه‌رۆک ئوباما له‌ئه‌م دواییانه له کهنهدیکێت ڕا، چه‌ندین له دایکان و باوکانی شاری نیوتاون له گه‌ڵ ئه‌و چوون بۆ واشنگتنێ.
ژماره‌یه‌ک له دایکان و باوکان له گه‌ڵ لوبێهکانی دیمۆکڕات و کارناسانی به‌شی پێوه‌ندی و ئاخاوتن بۆ هه‌ڵمه‌تی ئوباما سه‌باره‌ت به قانوونی چه‌ک کاریان کردوه. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ڕاپۆرت ده‌که‌ن ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی کوژراوان په‌یامی به هێزیان پێشکه‌شی سناتوران کردوون، و وێده‌چێت ئه‌و کاره هه‌روا درێژه پێبده‌ن.
Your browser doesn’t support HTML5