مۆزەخانەی جەنگ لە هەڵەبجە بە پشتیوانی ئاژانسی نەتەوەیەگرتووەکان بۆ کۆچ دروستدەکرێت

بە ئامانجی زیاتر ڕاکێشانی سەرنجی ئەو وەفدە بیانی و ناوخۆی و گەشتیارانەی کە سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دەکەن، بە پشتیوانی ئاژانسی نەتەوەیەگرتووەکان بۆ کۆچ، پڕۆژەی مۆنۆمێنتی جەنگ خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، کە خۆی لە کۆکردنەوە نیشاندانی هەموو ئەو فڕۆکە و زرێپۆشانەدا دەبینێتەوە کە لە کیمیباران و ئەنفالکردنی گەلی کوردا لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بەکارهێنراون .

سەرخێڵ غەفار بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی هڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "لە ماوەی ڕابردوودا دەستمان بە کۆکردنەوەی کەرەستەکان کرد، کە لە ڕابردوودا حکومەتی بەعس لە تاوانەکان دژ بە کورد بەکاری دەهێنان، ئەمەش کاریگەر دەبێت لە ناساندی جۆری ئەو چەکانەی کە لەتاوانەکاندا بەکارهاتوون".

فریاد نەجمەدین بەڕێوبەری فەرمانگەی هەماهەنگی قەیرانەکان لە هەڵەبجە، لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکا ڕاگەیاند "یەکێک لە پڕۆژەکانی ئاژانسی نەتەوەیەگرتووەکان بۆ کۆچ لە هەڵەبجە ئەنجامی دەدات مۆزەخانەی جەنگە، کە خەڵێکی زۆر ئاشنای کەرەستە جەنگیەکان دەبێت کە لە هەڵەبجە بەکارهاتوون و بەڵگە و دۆکیومێنتی دیارن بۆ زیاتر بەجینۆساید ناساندی کیمیبارانی هەڵەبجە ".

لەدوای کیمیابارانکردنی هەڵەبجە،ژمارەیەک پاشماوەی ئەو کەرەستە سەربازیانەی کە بەکار هاتبوون لە پرۆسەکەدا مابوونەوە و لەلایەن مۆنۆمێنتی هەڵەبجەوە کۆکرابوونەوە، بۆ پاراستنیان و خستنەڕوویان بۆ ئەو وەفدە ناوخۆیی و بیانیانەی کە دێنە هەڵەبجە لە ئێستادا لە شێوەی مۆزەخانەیەکی جەنگدا دەخرێنە ڕوو، کە بەپێ زانیاریەکان گروپی دادوەرانی جیهانی زیاتر لە 20 کەسایەتی و کۆمپانیای وڵاتان هاوکار ڕژێمی بەعس بوون لە 16-3-1988 ی کیمیاباران کردنی هەڵەبجەدا کە 5 هەزار هاووڵاتی گیانی لە دەستداوە 10 هەزار هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.

Your browser doesn’t support HTML5

فەرحان هەورامانی