شەوی ڕابردوو بە وتەی لقی 12 ی پارتی دیموکراتی کوردستان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبیلێک دەستڕێژی گولـلە لە لقی 12 ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن و پاسەوانەکانی لقی 12 ش وەڵامی ئەو کەسانە دەدەنەوە کە تەقەیان کردبوو، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجەش لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە وتەی پاسەوانەکانی لقی 12 ئاسەواری فیشەک بە بینای لقی 12 هەیە و هیچ کەسێکیش لە ڕووداوەکەدا بریندار نەبووە.
بەسام عەلی لێپسراوی لقی 12 ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لە چەند لایەکەوە تەقە لە بارەگای لقی 12 ی پارتی دیموکراتی کوردستان کراوە ، سکاڵایی یاساییان تۆمار کردووە و چاوەڕێی بەدواداچوونی پولیسی هەڵەبجە دەکەین بۆ دۆزینەوەیان ، دەشڵێت خەریکە تەقەکردن لە بارەگاکانمان لەم سنوورە دەبێتە دیاردە، چەندین جاریشە تەقەمان لێکراوە ، ئەمەش ئامانجی سیاسی لە پشتەوەیە.
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە میانی سەردانێکێدا بۆ بارەگای لقی 12 ی پارتی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند لەسەر شەقامە سەرەکیەکەی لقی 12 تەقە لە لق کراوە ، ئەم کارە شەرمەزاردەکەین ، ئێمە وەک ئیدارەی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوورمان ڕاسپاردووە کە لێکۆڵینەوەی جدی بکرێت ئەمە کاری هێزی ڕەسەن نیـیە تەقە بکات ، هیوادەخوازین بە زووترین کات بدۆزرێنەوە.
موقدەم بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە کاتژمێر 1:20 ی بەرەبەیان ، ڕاگەیەنراوێکی ڕۆژنامەوانی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە "کاتژمێر یەکی شەو بە وتەی پاسەوانانی لقی 12 ی پارتی دیموکراتی کوردستان تەقە لە بارەگای لق کراوە، لەلایەن ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبیلێکی ڕەنگ سپی، فیشەک بەر بارەگاکە کەوتووە، پاسەوانانی لقی 12 تەقەیان کردووە وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ تەقەکان، هیچ کەسێک بەهۆی تەقەکردنەکەوە بریندار نەبووە و تیمی ئاسایش و پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکەن بۆ لێکۆڵینەوە .
لە دوای خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابردوو، پارتی دیموکراتی کوردستان لەو شوێنانەی کە بارەگاکانیان سوتان، تاوەکو ئێستا نەیانکردوونەتەوە، بەسام عەلی لێپسراوی لقی 12 ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند هەتا ئێستا بڕیاری کردنەوەیان نەداوە، بەڵام هەر کاتێک بمانەوێت دەیانکەینەوە.
Your browser doesn’t support HTML5