بەهۆی تەقەکردنێکەوە لە هامبۆرگ دوو کەس گیانیان لە دەستداوە

پۆلیس دەڵێت بەهۆی تەقەکردنێکەوە لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا دوو کەس گیانیان لە دەستداوە، ئەمەش لەم مانگەدا دووەمین ڕووداوی کوشندەی تەقەکردنە لەو شارەدا.

پۆلیس وتی ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە و ئێستا لێکۆڵینەوە دەکەن. وتەبێژێکی پۆلیسیش ڕەتی کردەوە لێدوان لەسەر هێرشبەرەکە بدات.

ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە دوای نیوە شەو بە ماوەیەکی کورت پۆلیس بانگکراوە و 28 ئوتومبێل بەرەو شوێنی ڕووداوەکە ڕۆیشتوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز