لێكۆڵه‌ران له که‌نه‌دا و ئیسرائیل ڕێگه‌یه‌کیان دۆزیوه‌ته‌وه بۆ زانینی ڕێژه‌ی کۆرتیزۆڵ له ناو قژدا که ئه‌وه‌ش به ته‌واوی ئاستی دڵه‌ڕاوکێ و بێ تاقه‌تی دیاری ده‌کات و له کاتی به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبونی جه‌ڵته‌ی دڵی لێده‌کرێت.
به پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی که له گۆڤاری ته‌ندروستیStress و یاخۆد ته‌نگژی له‌م دواییه‌دا بڵاوبووته‌وه ده‌ریخستووه كه به زانینی رێژه‌ی هۆرمۆنی ( كۆرتیزۆڵ) له ناو قژ ده‌توانرێت ئه‌گه‌ری جه‌ڵته‌ی دڵ پێشبینی بكرێت
له‌و لیكۆڵینه‌وه‌دا، لێكۆڵه‌ران نمونه‌ی 3 سه‌نتیمه‌تر قژیان له 56 پیاوی نه‌خۆش به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ و هه‌روه‌ها له 56 پیاوی تری له‌ش ساغ کۆکردبۆوه که تیماری ده‌کران له سێنته‌ری پزیشکی مێرMeir Medical Center له ئیسرائیل .
لێكۆڵه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت كه ڕێژه‌ی کۆرتیزۆڵ له نه‌خۆشه‌کانی دڵ بهرزترێك بوو وه‌ك له کۆمه‌ڵه‌که‌ی تر. بۆشیان ده‌رکه‌وت که 3 مانگ پێش جه‌ڵته‌ی دڵ رێژه‌ی كۆرتیزۆڵ له ناو جه‌سته به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زۆر ده‌بێت.
زانایان ده‌ڵێن ڕێژه‌ی کۆرتیزۆڵ گرنگترین فاکته‌ره بۆ بێشبینیکردنی توشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ.
ڕێژه‌ی هۆرمونی کۆرتیزۆڵ به‌تایبه‌تی له کاتی ته‌نگژی و بێ تاقه‌تی به‌رز ده‌بێته‌وه. جێ باسه وشه‌ی Stress و یاخود ته‌نگژی به‌کار دێت له‌و کاته‌ی گۆشار له‌سه‌ر مرۆڤ زۆر ده‌بێت له ئاکامی هه‌چ هۆیه‌که‌وه که ببێته مایه‌ی دڵه‌ڕاوکی و بێ تاقه‌تی مرۆڤ و کاریگه‌رێتی خراپی له‌سه‌ر ده‌روون و مێشك و له کۆتاییدا له سه‌ر ته‌ندروستی لێده‌که‌ویته‌وه، له‌وانه‌ش: کێشه‌ی خێزان، گیروگرفتی دارایی، نه‌خۆشی، نه‌بوونی کات بۆ جێبه‌جێکردنی ئێش و کار، گواستنه‌وه‌ی ماڵ، كێشه‌کانی ناو کار، ترس له شتێکی نادیاریکراو ، قه‌ره‌باڵغی له کاتی لێخوڕینی ماشێن وپه‌یوه‌ندیه‌کانی نادروستی هاوسه‌ری و سۆزداری.