توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن هه‌ژاری و نه‌بوونی بواری په‌روه‌رده و هه‌روه‌ها که‌موکورتیـیه‌کان له دابینکردنی کۆمه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی هۆکارن بۆ مردنی خه‌ڵـکی ئه‌مه‌ریکایی به هه‌مان شێوه‌ی جه‌ڵته‌ی دڵ و شه‌پڵه و شێرپه‌نجه‌ی سی، ئه‌مه‌ش به‌پـێی توێژینه‌وه‌یه‌ک که له گۆڤاری American Journal of Public Health بڵاوکراوه‌ته‌وه.
دکتۆر سانترۆ گالیا له زانکۆی کۆڵۆمبیا به‌شی ته‌ندروسـتی گشتی له نیویۆرک له‌گه‌ڵ هاوکاره‌کانی مه‌زنده‌ی ژماره‌ی ئه‌و مردنانه‌یان کردووه که هۆکاره‌کانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌وان پـیاداچوونه‌وه‌ی سیسته‌میان به‌کارهێناوه.
توێژه‌روه‌کان ئه‌و ترسانه‌یان لێـکداوه‌ته‌وه که په‌یوه‌ندیان به هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی و خوێندن و هه‌ژاری و نه‌بوونی بیمه‌ی ته‌ندروسـتی و کار و ناخۆشی له کاتی ئیشـدا و دابین‌نه‌کردنی کۆمه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و جیاوازی و باری خانووبه‌ره و شوێنی حه‌وانه‌وه.
توێژه‌ره‌وان ئاماری بیرۆی ژمێریاری دانیشـتوانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایان بۆ مه‌زه‌نده‌کردنی توێژینه‌وه‌که‌یان به‌کارهێنابوو. لێـکۆڵه‌ره‌وان گه‌یشـتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی نزیکه‌ی 245 هه‌زار مردن له ئه‌مه‌ریکا له سـاڵی 2000 په‌یوه‌ندیان هه‌بووه به که‌می ئاسـتی خوێندن. 176 هه‌زار مردنیش په‌یوه‌ندی هه‌بووه به جیاکردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی. 162 هه‌زار مردن له ئه‌مه‌ریکا له سـاڵی 2000 په‌یوه‌ندی هه‌بووه به که‌می ده‌رفه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی. 133 هه‌زار مردنیش په‌یوه‌ندی هه‌بووه به هه‌ژاری له ئاسـتی که‌سایه‌تی. 119 هه‌زار مردنیش په‌یوه‌ندی هه‌بووه به نه‌بوونی یه‌کسـانی به‌هۆی داهاته‌وه. 39 هه‌زار مردنیش په‌یوه‌ندی هه‌بووه به‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه له گه‌ڕه‌که هه‌ژاره‌کان ژیاون.
به گشتی 4.5% مردن له ئه‌مه‌ریکا ده‌رکه‌وتووه که به‌هۆی هه‌ژاری بووبێت، به‌ڵام ترسه‌کانی په‌یوه‌ندیان هه‌بووه به هه‌ردوو هه‌ژار و که‌می ئاسـتی خوێندن بۆ که‌سـانی ته‌مه‌ن 25-64 سـاڵ زیاتربوون به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان 65 سـاڵ و به‌ره‌و ژوور بووه که مافی وه‌رگرتنی بیمه‌ی ته‌ندروسـتیان هه‌بووه.
دکتۆر سانترۆ گالیا ده‌ڵێت ژماره‌ی مردن که توێژه‌ره‌وان لێـکیان دابووه‌وه که به‌هۆی که‌می ئاسـتی خوێندن که 245 هه‌زار که‌س بووه به‌رزتر بووه له‌وانه‌ی که به‌هۆی نه‌خۆشـیـیه‌کانی دڵه‌وه مردوون که نزیکه‌ی 193 هه‌زار که‌س بووه.