له ئه‌نجامی لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پـزیشـکیدا که له‌م دوایـیه‌دا له ئنته‌رنێت بڵاوبۆته‌وه و 299 که‌س به‌شـداریان تێدا کردبوو، ده‌رکه‌وتووه ڕۆیشتنی ڕۆژانه له نێوان 6 تا 9 میل له هه‌فته‌یه‌کدا ڕێ له پـووکانهوهی مێشـک ده‌گرێت و ئه‌نجامه‌که‌ی پاراستنێتی له نه‌خۆشـیه‌کانی له‌بیرچوونه‌وه و خڵه‌فاوی له کاتی به ساڵاچوودا.
ئه‌نجامده‌ری لێـکۆڵینه‌وه‌که کێرک ئێرکسن له زانکۆی پـیتسبێرگهوه ده‌ڵێت قه‌باره‌ی مێشـک له دره‌نگانێـکی ته‌مه‌نی گه‌نجیدا به‌ره‌به‌ره به‌ره‌و بچووک بوونه‌وه ده‌ڕوات و له ئاکامدا کێشه‌ی له‌بیرچوونه‌وه و خڵه‌فاوی و یاخود نه‌خۆشیه‌کانی به ئاڵزایمه‌ر ناسراوه دووچاری به سـاڵاچووهکان ده‌بێته‌وه.
ئه‌و لێـکۆڵینه‌وه‌یه بۆ ماوه‌ی 9 سـاڵ چاودێری 299 بهشـداربووهکهی کردبوو. دوای 4 سـاڵی لێـکۆڵینه‌وه‌که قه‌باره‌ی مێشـکی به‌شـداربووه‌کانی پـێوابوو له ڕێی کات سـکانهوه. ئێرکسۆن و هاوڕێـکانی بۆیان ده‌رکه‌وتبوو ئه‌و به‌شـداربووانه‌ی نزیکه‌ی 6 تا 9 میل له هه‌فته‌یه‌کدا پـیاسه‌یان ده‌کرد وه‌ک وه‌رزشی ڕۆژانه‌یان شانه‌کانی مێشـکیان وه‌ک خۆی مابۆوه به‌راورد به‌وانی دیکه.
هه‌ر بۆیه دوابه‌دوای 4 سـاڵی تردا 116 به‌شـداربوو یاخود 40% نیشـانه‌کانی له‌بیرچوونه‌وه‌یان به‌سه‌ردا ده‌رکه‌وتبوو، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه پـیاسه‌یان ده‌کرد تیژی بیریان زۆر چالاک بوو و له 50% که‌متر مه‌ترسی له‌بیرچوونه‌وه و خڵهفاویان لێـده‌کرا.
لێـکۆڵینه‌وه‌که ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ندا شانه‌کانی مێشک ده‌پووکێته‌وه، به‌ڵام وه‌رزشکردن شانه‌کانی مێشک چالاک ده‌کات، چونکه په‌یوه‌ندیکردنی خانه‌کان به یه‌کتره‌وه به‌هێزتر ده‌بێت و ڕاده‌ی تێپه‌ڕبوونی خوێن و که‌ره‌سته سوودبه‌خشه‌کان به مێشـک به نێو ئه‌و شانانه زیاد ده‌کات.
ئێرکسن ده‌ڵێت ڕۆیشتن هیچ جۆره چالاکیـیه‌کی تایبه‌ت نیـیه که بـبێته مایه‌ی ئه‌م ئه‌نجامه، به‌ڵـکو هه‌ر جۆره وهرزشێـکی ڕۆژانه له ژینگه‌یه‌کی ته‌ندروست و کراوه‌دا هه‌مان ئه‌نجامی لێـده‌که‌وێته‌وه.