لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ ئاماژه به‌وه ده‌کات جگه‌ره‌ی مێنسۆڵ واتا ئه‌و جگه‌رانه‌ی به عاره‌قی نه‌عنا بۆندار کراون ڕه‌نگه مه‌ترسی زیاتری هه‌بێت بۆ توش بوون به جه‌ڵده‌ی مێشک به به‌راورد له‌گه‌ڵ جگه‌ره‌ی ئاسایی به تایبه‌تی زیانه‌کانی بۆ ژنان زیاتره.
له دواین لێکۆڵینه‌وه‌دا بۆ به‌راورد کردنی جگه‌ره‌ی مێنسۆڵ له‌گه‌ڵ جگه‌ره‌ی ئاسای توێژه‌ره که‌نه‌دییه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وتووه ئه‌و که‌سانه‌ی که جگه‌ره‌ی مێنسۆڵ ده‌کێشن مه‌ترسی جه‌ڵده‌ی مێشکیان به به‌راورد له‌گه‌ڵ جگه‌ره‌کێشه‌کانی دیکه دوو هێنده. ئه‌و مه‌ترسییه بۆ ژنان و ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕه‌شپێست نین ده‌بێته سێ هێند.
به‌ڵام لێکۆڵه‌ران ده‌ڵێن مه‌ترسی جگه‌ره‌ی مێنسۆڵ بۆ نه‌خۆشی فشاری خوێن، جه‌ڵده‌ی دڵ، دڵ ڕاوه‌ستان نه‌خۆشی سییه‌کان هه‌ر وه‌کو جگه‌ره‌ی ئاساییه.
دکتۆر نیکلس ڤۆزۆریس له تۆرنتۆ پێی وایه یه‌کێک له هۆکاره‌کانی که زیانه‌کانی ئه‌و جگه‌ره‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ جگه‌ره‌ی ئاسایی‌دا زیاتر ده‌کات ئه‌وه‌یه که جگه‌ره کێشه‌کان له‌به‌ر تامه‌که‌ی دووکه‌ڵی جگه‌ره‌که زیاتر هه‌ڵده‌مژن.
بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه توێژه‌ران زانیاری ساڵی 2001 بۆ 2008 ی ته‌ندروستی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریکایان به‌کار هێناوه. زانیارییه‌کانیش له دۆسێکانی زیاتر له 5 هه‌زار جگه‌ره کێشی ته‌مه‌ن 20 ساڵان زیاتر به‌کار هاتووه. له سه‌دا 26 ی ئه‌وانه گوتوویانه به شێوه‌یه‌کی گشتی جگه‌ره‌ی مێنسۆڵ ده‌کێشن.