دەستگیرکردنی 30 کەس بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر لە هەڵەبجە

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ئەمڕۆ دووشەمە ئاماری شەش مانگی دەست بەسەرداگرتنی ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند کە توانیویانە دەستبگرن بەسەر 9 کیلۆگرام تریاک و 30 تۆمەتباریش دەستگیربکەن.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور کە وێنەیەکی بۆ دەنگی ئەمەریکا نێدراوە، هاتووە"به‌ شه‌ونخونی هێزه‌كانمان و هاوكاری خه‌ڵكانی دڵسۆزی ناوچه‌كه‌مان ، له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌ چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور له‌ سه‌رجه‌م یاریده‌ده‌رێتی و بنكه‌كانمان بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌ مادده‌ هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره‌ عه‌قڵیه‌كانه‌وه‌ ، به ‌به‌رده‌وامی و چاو كراوه‌یی هێزه‌كانمان هه‌میشه‌ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌سانه‌ وه‌ستاوین كه‌ بازرگانی یان به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر و كار تێكه‌ره‌ عه‌قڵیه‌كان بوون ڕووبه‌ڕووی یاسامان كردوونه‌ته‌وه‌".

هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 30 تۆمەتبار دەستگیرکراون کە سەرجەمیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 18 تۆمەتباریان دۆسیەکانیان یەکلاکراوەتەوە و 12تۆمەتبار لە لێکۆڵینەوەدان".

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەشدا هاتووە" جۆری ئەو مادانەی کە دەستی بەسەردا گیراوە پێکهاتوون لە 9 کیلۆگرام و 6.95 کیلۆگرام حەبی ئەمڤیتامین و بڕێک لە حەبی فەلکراوی جۆراو جۆر."