به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قه‌یرانی دراراییه‌وه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ هاووڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه‌ بێکار بوون

هەڵەبجە

به‌هۆی دواکه‌وتنی مووچه‌ و ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی که‌ ڕووی له‌ هه‌رێمی کوردستان کردووه‌، هاووڵاتیان تا دێت دۆخ و گوزه‌رانیان خراپتر ده‌بێت و رێژه‌ی هه‌ژاریش ڕوو له‌ هه‌ڵکشان ده‌کات ، بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆڕۆناش کاریگه‌ریه‌کی گه‌وره‌ی له‌ که‌م بوونه‌وه‌ی جموجوڵی بازاڕ هه‌بووه‌.

ئیقباڵ غه‌فار به‌رێوبه‌ری ڕێکخراوی سه‌روه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ که‌ ڕێکخراوێکی خێر خوازیه‌ له‌ لێدوانێکدا به‌ ده‌نگی ئه‌مەریکای ڕاگه‌یاند زیاتر له‌ 8 هه‌زار هاووڵاتی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ئێستادا که‌م ده‌رامه‌تن، له‌کاتێکدا پێش هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 300 هاووڵاتی هاوکاریان لێ‌ وه‌رده‌گرتین.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ توێژی کاسبکارانیش به‌ نائومێدیه‌وه‌ له‌ دۆخی ئێستای پارێزگاکه‌یان له‌ بێکاری و نه‌بوونی پلانی دامه‌زاراندن ده‌ڕوانن، به‌ڵێن ڕزگار گه‌نجیکه‌ و له‌ ناو بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌ کار ده‌کات له‌ لێدوانێکدا به‌ ده‌نگی ئه‌مەریکای ڕاگه‌یاند کۆڕۆنا کاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بازاڕ کردووه‌ ، خه‌ڵکیش به‌ هۆی بێ‌ مووچه‌یه‌وه‌ به‌ قه‌رز شته‌کانیان لێ‌ ده‌کڕێت و حکومه‌تیش چه‌ندین کێشه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ دروست کردووه‌.

له‌م دۆخه‌ خراپه‌ی که‌ ڕووی له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ کردووه‌ ، که‌ کۆتا خاڵی سنوری هه‌رێمه‌ له‌گه‌ڵ ئێراندا و که‌متر وه‌به‌رهێنه‌ران پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی تێدا ده‌که‌ن ، وه‌ک گه‌نجان ده‌ڵین نه‌ له‌که‌رتی تایبه‌ت و نه‌ له‌ که‌رتی گشتی کاریان ده‌ست ناکه‌ێت ، هۆنیا.

حه‌مه‌ سه‌لیم که‌ له‌ ڕیکخراوی تایتن کارده‌کات و تایبه‌ته‌ به‌ گه‌نجان ، له‌ لێدوانێکدا به‌ ده‌نگی ئه‌مەریکای راگه‌یاند بێکاریه‌کی گه‌وره‌ ڕووی له‌ گه‌نجان کردووه‌ و ئه‌وه‌شی ئێستا کاری ده‌ست ده‌که‌وێت بڕی پاره‌که‌ی ڕه‌مزیه.

دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ یاسای قه‌رز له‌ عێراق به‌ بێ‌ کورد تێپه‌ڕی، خه‌ڵک چاوی له‌دواین لێدوانه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و هه‌وڵه‌کانیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی که‌ مانگانه‌ له‌ به‌غداوه‌ ده‌یهێنا جارێکی دیکه‌ ده‌ستی بخاته‌وه‌ ، ئێستا خه‌ڵک و شه‌قام له‌ژێر فشاری چه‌ندین قه‌یرانی جیاجیادایه‌ و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حکومه‌تی هه‌رێمیش تا ئێستا هیچ واده‌یه‌کی بۆ دابه‌ش کردنی مووچه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

فەرحان هەورامانی


‌‌‌