چل و حەوتەمین ساڵیادی بۆردومانی هەڵەبجە بە چەکی قەدەغەکراوی ناپاڵم دەکرێتەوە

47 ساڵ بەسەر بۆدومانکردنی هەڵەبجە بە چەکی قەدەغەکراوی ناپاڵم تێپەردەبێت و کەسوکاری قوربانیەکان دەڵێن سەرەڕای ئەوەی هەڵەبجە لە هەموو ئەو تاوانانەی کە ڕژێم دەرهەق بە کوردستان کردوویەتی پشکی هەبووە، بەڵام هێشتا قەرەبووی مادی و مەعنەوی کەسوکاری قوربانیەکان نەکراوەتەوە.

لەیلا عەلی ڕەزا یەکێک لە شایەتحاڵەکانی بۆردمانی 26-4-1974 هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند هەموو بەهارێک ڕژێمی بەعس لەڕێگی دام و دەزگاکانیەوە هەڵەبجەی دەکردە گۆمی خوێن، لە ساڵی 1974 دا لەژێر دارو پەردووی ناپاڵم بارانی حیزبی بەعسدا ئاوارەی گوندەکان بوون و چەندان تەرم بەجێمان دوای ئەو بەروارەش هەر بەترسەوە گەڕانەوە هەڵەبجە.

ئومێدی ژیانەوە دەڵێت لە سەعات 4 ئێوارەی ساڵی 1974 کە تەمەنی یەک ساڵ دەبێت و لە ئامێزی دایکدادەبێت لەکاتی ناپاڵم بارانەکەدا دایکی گیان لەدەست دەدات و دواتر ئەو ڕزگار دەکرێت ئەو دەڵێت شەهیدەکانمان بە شەهیدی هاوڵاتی ئەژمار کراون هیچ بۆ بریندارەکان نەکراوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکان ساڵانە ساڵیادەکە دەکاتەواتەوە ، کارمەران مستەفا بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی هەڵەبجە لە لێدوانێکدابە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند هەڵەبجە لە هەمووتاوانەکانی حیزبی بەعس باجی خۆی‌داوە، پێویستە حکومەتی عیراقی قەرەبووی هەڵەبجە بکاتەوە، کە وەرەقەیەکی بەڵگەیی گرنگ بووە ئەم کەیسە بۆ لەناو بردنی ڕژێمی بەعس چۆن ئێستا کوێت قەرەبوو دەکاتەوە پیوستە هەلەبجەش قەرەبوو بکاتەوە .

لە ناپاڵم بارانی 26-4-1974 دا 56 هاوولاتی مەدەنی بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان دەبنە قوربانی و زیاتر لە 100 هاوڵاتیش برینداردەبن و ئاوارەبوونی خەڵکیشی بو گوندەکان لێدەکەوێتەوە.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی فەرحان هەورامانی