هه‌له‌و واشنتن: کورد و مالیکی و که‌رکوک

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ سه‌رۆک وه‌زیر عێراق نوری ئه‌لمالیکی سه‌ردانی شـاری که‌رکوکی کرد و له‌وێ له‌ هۆڵی بابه‌گوڕگوڕ کۆبوونه‌وه‌ی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌نجام دا.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ی مالیکی ناڕه‌زایی لایه‌نی کوردی لێـکه‌وته‌وه‌ و هه‌ر بۆ ڕۆژی دواتر دکتۆر ئومێد سه‌باح عوسمان وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕه‌خنه‌ی له‌م سه‌ردانه‌ی مالیکی گرت و به‌ مانۆڕێـکی سیاسی ناوبرد و گوتی باسی له‌ مادده‌ی 140 ی ده‌سـتوری عێراق نه‌کردووه‌. هه‌روه‌ها عیماد ئه‌حمه‌د جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانیش ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ سه‌ردانی که‌رکوکی کرد و ئه‌ویش له‌وێ کۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا و جه‌ختی له‌سه‌ر ناسـنامه‌ی کوردسـتانی که‌رکوک کرد.

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاوه‌ به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که‌ بوون:
ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردسـتانی.
شیروان شه‌میرانی، شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 49:23 خوله‌كه‌.