چه‌ند ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به نووسراوێـکی فه‌رمی داوای له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شـارۆچکه‌ی خانه‌قین کرد ئاڵای کوردسـتان له‌سه‌ر هه‌موو داموده‌زگا حکومیـیه‌کانی شـارۆچکه‌که‌یاندا بهێنـنه خوارێ، ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌یه‌کی توندی له لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتانی خۆجێی و خه‌ڵـکی کوردسـتانی لێـکه‌وتۆ‌ته‌وه.
به گوته‌ی شاره‌زایان ئه‌مه سه‌رئه‌نجامی جێببه‌جێ نه‌کردنی مادده‌ی 140 ی ده‌سـتوری عێراقه که هه‌ر ماوه و به بیانویـیه‌ک حکومه‌تی عێراق خۆی لێ ده‌دزێته‌وه.
لێره‌دا کۆمه‌ڵێـک برسیار گه‌ڵاڵه ده‌بن، ئه‌وانیش:
ئایا حکومه‌تی عێراق مه‌به‌ستی چیـیه له‌م کاته‌دا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌وروژێنێت که سوور ده‌زانێت کاردانه‌وه به‌رامبه‌ری به‌و شێوه‌یه ده‌بێت؟
ئایا ئه‌مه نیشـانه‌ی بێ سوودی دانوسـتاندنه‌کانی لایه‌نی کوردسـتانی نیـیه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی؟
ئایا ئه‌مه مانای ئه‌وه نیـیه که دیسـانه‌وه ده‌سه‌ڵات له عێراقدا که‌وتۆته‌وه ده‌ست تاکه که‌سێـک و بڕیاره‌کان به‌بێ ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی وڵات ده‌درێن؟
ئه‌مانه و چه‌ندین پـرسیاری دیکه‌ی په‌یوه‌ست ته‌وه‌ری باسه‌کانی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوون که هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کان بوون:
حه‌سه‌ن جیهاد، ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایشی له په‌رله‌مانی عێراق.
له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان له که‌رکوک.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 49:15 خوله‌كه.