ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ کوردسـتانی عێراقدا

ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ کوردسـتانی عێراقدا

112 ساڵ له‌ مه‌وبه‌ر و له‌ 22 ی نیسانی ساڵی 1898 دا و له‌ شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی وڵاتی میسری عه‌ره‌بی و له‌ سه‌رده‌می حوکمڕانی ده‌وڵه‌تی تورکدا، کوردێکی بوێر له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی دیاری کورده‌کانی تورکیا به‌ناوی مقداد مدحه‌ت به‌درخان یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی به‌ ناوی کوردستان به‌چاپ گه‌یاند و بڵاوکرده‌وه‌.

ئه‌م ڕۆژه‌ له‌ کوردستانی عێراق وه‌ک ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی دیاری کراوه‌.

ئایا بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ کوردستان له‌ سه‌ده‌ی 21 دا له‌ چ ئاستێـکدایه‌؟

ئایا تا چ ڕاده‌یه‌ك میدیاکانی کو‌ردستان سه‌ربه‌خۆن و بێ ده‌ستێوه‌ردانی حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان کار ده‌که‌ن؟

تا چ ڕاده‌یه‌ك ڕاگه‌یاندن له‌ کوردستان ئاوێنه‌ی خواستی گه‌له‌ و سه‌کۆیه‌که‌ بۆ ده‌ربڕینی ڕاستیه‌کان؟

ئاسته‌نگ و کێشه‌کانی دووچاری ڕوژنامه‌گه‌ری کوردی بوونه‌ته‌وه‌ و چه‌ند بابه‌تێـکی دیکه‌ ته‌وه‌ری به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یه‌ که‌ میوانه‌کانی بریتی بوون له‌:

مسته‌فا ساڵح که‌ریم، جێگری نه‌قیبی سه‌ند‌یکای ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان.

ڕوژنامه‌وانان تارا ڕه‌سوڵ و هه‌ندرێن شێخ عوسمان له‌ کوردستانی عێراقه‌وه‌.

شایان پاشا میوانداریتی به‌رنامه‌که‌ کرد.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌که‌ی 49:16 خوله‌که‌.