له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه ڕێبه‌رانی سیاسی عێراق له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێـکه‌وتن که ڕێـگه به حکومه‌ت بده‌ن وتووێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریکایی بکات سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی به‌شێـک له هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق له پاش ته‌واوبوونی دوا مۆڵه‌ت که کۆتایی ئه‌مسـاڵی 2011 یه.
له لایه‌کی دیکه‌وه لایه‌نه‌کانی ناخۆ هه‌روه‌ها ڕێـکه‌وتن هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوانیان بده‌ن، به تایبه‌تی کوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسای مالیکی و کوتله‌ی ئه‌لعێراقیـیه‌ی ئه‌یاد عه‌لـلاوی، له نێویاندا مه‌سه‌له‌ی دیاریکردنی وه‌زیره‌کان بۆ وه‌زاره‌ته گرنگه‌کانی وه‌ک به‌رگری و ناوخۆ.
ئه‌مانه ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتن بوون که هه‌ردوو هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌یان برد‌و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
شیروان شه‌میرانی، شـاره‌زای سیاسی عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
موئه‌یه‌د ته‌یب، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.