کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وامه له په‌ره‌پـێـدانی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو سـزا و گه‌مارۆ ئابوریـیه‌ی دهسهپـێنرێته سه‌ری له لایه‌ن کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌وه.
ئێسـتا له پاش ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن ئێران تاقیکردنه‌وه‌ی ناو‌کی ئه‌نجامداوه به مه‌به‌سـتی له‌شـکری، نیگه‌رانیـیه‌کانی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی زیاتربوون و به تایبه‌تی له لایه‌ن ئیسـرائیله‌وه که به‌ده‌سـتهێنانی ئێران بۆ چه‌کی ناو‌کی به گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر خۆی داده‌نێت.
بۆیه ئیسرائیل له زاری چه‌ندین کاربهدهسـتیـیهوه به ئاشـکرایی ڕایگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر بێت و سنوورێـک بۆ گه‌شه‌کردنی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران دانه‌نرێت، ئه‌وا به دوری نازانێت هه‌ر خۆی به ته‌نهاش بێت کاردانه‌وه‌ی له‌شـکری به‌رامبه‌ر تاران هه‌بێت.
هه‌رچه‌نده وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش باس له شیانی کرده‌ی له‌شکری له دژی ئێران ده‌کات، به‌ڵام ده‌ڵێت ئه‌وه دوایـین بژاره‌ی ده‌بێت و چه‌نده بتوانرێت هه‌وڵ ده‌دات له ڕێـگه‌ی هه‌وڵی دیپـلۆماسی و دانوسـتاندنه‌وه ڕێـگه چاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌که بدۆزرێته‌وه.
ئه‌وروپاش هه‌وڵ ده‌دات هه‌رچۆنێـک بێت دۆخه‌که نه‌گاته ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ کرده‌ی له‌شـکری بـبرێت، بۆیه لای خۆیه‌وه چه‌ندین سـزا ئابوری به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه تاوه‌کو تاران ملکه‌چی داخوازیـیه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان بێت.
ڕووسیا و چینیش وه‌ک دوو زلهێزی جیهان هێشـتا سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها به ڕێـگه‌ی دیپـلۆماسی و دانوسـتاندن چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌که بکرێت، وه ته‌نانه‌ت ڕێگه‌ش ناده‌ن سـزای توند له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشـه‌وه به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پـێنرێت.
لێردا کۆمه‌ڵێـک پـرسیار گه‌ڵاڵه ده‌بن، له‌وانه ئایا له‌م هاوکێشه سیاسی و ئابوریـیانه‌ی ئه‌مڕۆی جیهاندا ده‌کرێت به ڕێگه‌ی دیپـلۆماسی و دانوسـتاندن و ته‌نانه‌ت سـزای ئابوریش وه‌ها له ئێران بکرێت ده‌سـتبه‌رداری کاره هه‌سـتیاره‌کانی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بـبێت؟. ئه‌گه‌ر دۆخه‌که گه‌یشـته ئه‌وه‌ی جگه له کرداری له‌شـکری هیچ بژاره‌یه‌ک بۆ ڕاگرتنی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران نه‌مێنێت کێ به‌م هێرشه هه‌ڵده‌سـتێت؟. ئه‌گه‌ر ئیسرائیل خۆی به ته‌نها هێرشی له‌شـکری بکاته سه‌ر ئێران کاردانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی چۆن ده‌بێت و به تایبه‌تی وڵاتانی ئیسلامی؟.
ئه‌مانه و چه‌ندین پـرسیاری دیکه‌ی په‌یوه‌ست به ئێران بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوون که هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کان بوون:
مه‌سعود کوردپـور، ڕۆژنامه‌وان و شـاره‌زای سیاسی له ئێران.
ئیدریس ئه‌حمه‌دی، لێـکۆڵه‌ری سیاسی له زانکۆی سـتۆکهۆڵم له سوید.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 49:27 خوله‌كه.