حه‌مید به‌هرامی باس له‌ ململانێی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌کات

حه‌مید به‌هرامی باس له‌ ململانێی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌کات

ململانێی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌روا دێت و توندتر ده‌بێت و به‌ تایبه‌تی نێوان سه‌رۆک ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و نه‌یاره‌ توندڕه‌وه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران. دواترینیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ دادگایه‌کی ئێران یه‌ک سـاڵ زیندانی بۆ عه‌لی ئه‌کبه‌ر جه‌وان فیکر بڕیوه‌ته‌وه‌ که‌ ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌.

حه‌مید به‌هرامی

حه‌مید به‌هرامی ڕۆژنامه‌وان و به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی بروسکه‌ له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت هه‌ر وه‌ک له‌ هه‌واڵه‌کاندا هاتووه‌ عه‌لی ئه‌کبه‌ری جه‌وان فیکر که‌ ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌ و هه‌روه‌ها به‌رپـرسی ڕۆژنامه‌ی ئێرانه‌ که‌ هه‌شت مانگ له‌وه‌و پـێش وه‌کو به‌رپـرسی هه‌واڵنێری ڕه‌سمی ئیرنا دیاری کرا، ئه‌م که‌سه‌ له‌ که‌سـانی زۆر نزیک له‌ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌ و له‌ جێـگه‌یه‌ک به‌ ناو خاتوون، بابه‌تێـکی بڵاوکردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژنان و هاوکات وتووێژێـکیان له‌گه‌ڵدا کردووه‌ له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌ی ئه‌لئیعتیماد. پاشان ناوبراو حوکمی یه‌ک سـاڵ زیندان و حوکمی 3 سـاڵ قه‌ده‌غه‌کردن له‌ پـیشه‌ی ڕاگه‌یاند و ڕۆژنامه‌گه‌ریـیان به‌سه‌ردا سه‌پاندووه‌، به‌ڵام هێشـتا جێبه‌جێ نه‌کراوه‌، چونکه‌ ماوه‌ی هه‌یه‌ داوای پـیاداچوونه‌وه‌ به‌ حوکمه‌که‌دا بکات.

حه‌مید به‌هرامی ده‌ڵێت ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕاسته‌ و ئه‌مه‌ش نیشـانه‌ی ململانێـیه‌که‌ که‌ ئێسـتا له‌ نێوان باڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات‌ له‌ ئێراندا هه‌یه‌ و هه‌تا دێت درێژه‌ ده‌کێشێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 7:50 خوله‌كه‌.