ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌درخان له 21 ی مانگی سێ له تبلیسی پایته‌ختی گورجستان نۆهه‌مین ڤێسـتڤاڵی سـاڵانه‌ی خۆی سـازکرد له ژێر دورشمی که‌لتور ئاینده‌ی گه‌لانه.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاوه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ حه‌مید به‌درخان به‌رپـرسی ده‌زگای به‌درخان کردووه.
به‌ڕێز به‌درخان ده‌ڵێت ژماره‌یه‌کی زۆری برا ئێزدیـیه‌کانمان له تبلیسی هه‌ن و تامه‌زرۆی ئه‌وه‌ن په‌یوه‌ندیـیه‌ک له نێوان ئێمه و ئه‌وان و هه‌روه‌ها نێوان هه‌ردوو گه‌لی کورد و گورجیدا دروست بـبێت. بۆیه ماڵی ئێزدیان له تبلیسی توانیان هاوکارمان بـن بۆ ئه‌نجامدانی نۆهه‌مین ڤێسـتڤاڵی به‌درخان له گورجسـتان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:21 خوله‌كه.