هێمن میرانی: ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق ته‌نها دوو بژاره‌ی له‌به‌رده‌ستدایه

هێمن میرانی: ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق ته‌نها دوو بژاره‌ی له‌به‌رده‌ستدایه

هێمن میرانی، مامۆستای زانسته‌ سیاسیه‌کان ده‌ڵێت له‌ هه‌رێمه‌که‌دا گه‌لێک کێشه‌ی که‌ڵه‌که‌ بوو هه‌یه‌ بۆیه‌ ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ دروست بوو‌ تا خه‌ڵک بێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و داواکانی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن.

به‌ڕێز میرانی ده‌شڵێت له‌م ڕه‌وشه‌ی هه‌رێمه‌که‌دا ناتوانرێت نکوڵی بکرێت له‌وه‌ی که‌ هێزی سیاسیش هه‌ن هه‌موو توانای خۆیان ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ فراوانکردنی مه‌ودای خۆپیشاندانه‌کان و به‌رده‌وامی پێدانیان.

هێمن میرانی، مامۆستای زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سه‌لاحه‌دین له‌ شاری هه‌ولێر ، له‌ میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح باسیش له‌وه‌ ده‌کات که‌ شکستی هێزه‌ سیکیولار و نه‌ته‌وه‌یی و لێبراڵه‌کان ، ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی ڕه‌خساندووه‌ بزووتنه‌وه‌ ئیسلامیه‌کان له‌ ناوچه‌که‌دا له‌ ته‌شه‌نه‌کردنێکی خێرادا بن.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و فۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 10:07 خوله‌که‌.