حه‌سه‌ن جیهاد: گه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق بکرێت هه‌ر ئه‌م گروپه‌ سیاسیانه‌ی ئێستاکه‌ ده‌یبه‌نه‌وه‌

حه‌سه‌ن جیهاد: گه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق بکرێت هه‌ر ئه‌م گروپه‌ سیاسیانه‌ی ئێستاکه‌ ده‌یبه‌نه‌وه‌

ناکۆکیـیه‌ سیاسیـیه‌کانی نێوان شیعه‌ و سوننه‌کانی عێراق له‌م دواییه‌دا ئاڵۆزتر بووه‌ به‌ تایبه‌تی له ‌دوواتریندا ڕه‌نگیدایه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی ده‌رکردنی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك کۆمار و داواکاری سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ ساڵح موتڵه‌گی جێگری سه‌ره‌ك وه‌زیران.

هه‌نوکه‌ لایه‌نه‌ سیاسیـیه‌کان باس له‌ به‌ستنی کۆنگره‌ی نیشتیمانی ده‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌ سیاسیـیه‌کان به‌ر له‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که‌ ڕووه‌و قۆڵتر بڕوات.

حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق پێی‌وایه‌ لایه‌نه‌کان له‌ میانه‌ی به‌ستنی کۆنگره‌که‌دا هێنده‌ی داناواندن بۆ یه‌کتر ده‌که‌ن، به‌ڵام کێشه‌کان بن بڕ ناکه‌ن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:35 خوله‌كه‌.