رۆژنامه‌یه‌کی پێشه‌نگی ژاپۆن ده‌ڵێت سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما مانگی دابێت کاتێک بۆ کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی 7 وڵاتی پێشه‌سازی جیهان بۆ ژاپۆن ده‌چێت سه‌ردانی هیڕۆشیما ده‌کات.
سه‌ردانی سه‌رۆک ئۆباما له هیروشیما ده‌بێته یه‌که‌م جار که سه‌رۆکێکی ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بچێته ئه‌و شاره که کاتێک ئه‌مه‌ریکا بۆمبێکی ئه‌تومی به سه‌ر ئه‌و شارهدادا بوو به هۆی کاول بوونی، وای کرد که شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی به کۆتایی بێت.
بۆمبارانی شاری هیڕۆشیما ده‌رئه‌نجامی بوو به کوژرانی 140،000 که‌س. سێ ڕۆژ دوای ئه‌و ڕووداوه، ئه‌مه‌ریکا دووهه‌مین بۆمبی به سه‌ر شاری به‌نده‌ری ناگاساکی دا دا و 70،000 که‌س له خه‌ڵکی کوشت.
ڕۆژنامه‌ی پێشه‌یی نیکه‌ی Nikkei ڕۆژی هه‌ینی، له ده‌مێکدا وته‌ی سه‌رچاوه‌ی نه‌ناسراوی ئه‌مه‌ریکای هێنایه‌وه، گوتی له کاتی سه‌ردانی سه‌رۆک ئۆباما بۆ هیروشیما، سه‌رۆک وه‌زیری ژاپۆن شینزۆ ئێب له گه‌ڵی ده‌بێت.
ئه‌و سه‌رچاوه ناونه‌هێنراوه به ڕۆژنامه‌که‌ی گوت که واشنگتن زوویه‌کی مانگی دابێت ژاپۆن سه‌باره‌ت به پلانه‌کانی ئۆباما بۆ سه‌ردانی هیروشیما ئاگادار ده‌کات.
ڕۆژی هه‌ینی له کۆنفڕانسێک له گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری بریتانیا، دێڤێد کامڕۆن له له‌نده‌ن سه‌باره‌ت به چوون بۆ هیڕۆشیما پرسیار له سه‌رۆک ئۆباما کرا. ئه‌و به په‌یامنێرانی گوت پێش ئه‌وه‌ی پرسیاری سه‌باره‌ت به ئاسیا لێبکرێت، ڕێگا بده‌ن با جارێ سه‌ردانه‌که بکرێت.
له هه‌مان کاتدا، سه‌رۆکی سکرتێری کابینه‌ی ژاپون یوشیهیده سوگا کوتی هه‌والی سه‌باره‌ت به چوونی ئۆباما بۆ هیرۆشیما "ڕاست نیه". به‌ڵام ئه‌و گوتیشی، ئه‌وه بۆ ژاپۆن "زۆر گرینگه" که ڕیبه‌رانی جیهان سه‌ردانی هیروشیما بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ڕاستی ئه‌و ئازارچێژانه تێبگه‌ن که له ده‌رئه‌نجامی بۆمبارانه‌که‌دا پێک هات.