به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ده‌زگا ئاسایشیـیه‌کانی حکومه‌تی عێراق زیاتر له 200 که‌سیان له ئه‌ندامانی حزبی به‌عسی پـێشـوو گرتووه و هه‌ندێـک ئێسـتا ده‌ڵێن نزیکه‌ی 500 که‌س گیراون به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ کوده‌تایه‌ک یاخود ڕووخاندنی حکومه‌تی عێراق.
له‌و باره‌یه‌وه حسێن عه‌لی که‌مال جێـگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق بۆ کاروباری هه‌واڵگری له گفتوگۆکهیهکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ده‌مێـکه ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزبی به‌عس له سه‌رانسه‌ری عێراق له ژێر چاودێری ده‌زگاکانی حکومه‌تی عێراقدا بوون. ده‌ڵێت به‌پـێی ئه‌و زانیاریـیانه‌ی پـێمان گه‌یشـتبوو گه‌یشـتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌مانه پـێـلانێـکی گه‌وره‌یان بۆ یاخیبوونی خه‌ڵـکی به‌ده‌سـته‌وه بووه تاوه‌کو بارودۆخی عێراق تێـک بده‌ن به‌ر له کشـانه‌وه‌ی یان پاش کشانه‌وه‌یان هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا. ده‌شڵێت پـیلانهکهیان وه‌ها داڕشـتووه سه‌رانسه‌ری عێراقی بگرتایه‌وه له موسڵه‌وه هه‌تاکو ده‌کاته ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:08 خوله‌كه.