حسێن عه‌لی که‌مال جێـگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم باس له ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ی به‌غدا ده‌کات که تیایاندا به لایه‌نی که‌م 69 که‌س کوژران و زیاتر له 180 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
هه‌روه‌ها باسیش له دان‌پـیادانانی پاسه‌وانه‌کانی تاریق هاشمی جێـکری سه‌رۆک کۆمار ده‌کات و ده‌ڵێت هه‌تا ئێسـتا هیچ زانیاریـیه‌کی نیـیه ئاماژه بۆ ئه‌وه بکات ئه‌وانه له ژێر ئهشـکهنجهداندا ئه‌و قسانه‌یان گوتووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:32 خوله‌كه.