جێگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق: وه‌زاره‌ت تاکو ئێستا به‌رپرسیارێتی ئه‌منی ‌ له‌ شاره‌کان وه‌رنه‌گرتووه

جێگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق: وه‌زاره‌ت تاکو ئێستا به‌رپرسیارێتی ئه‌منی ‌ له‌ شاره‌کان وه‌رنه‌گرتووه

له‌وه‌تای هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق کشانه‌وه‌ له‌ کۆتایی ساڵی ڕابردوودا و ڕه‌وشی ئاسایش له‌ عێراق تا دێت خراپتر ده‌بێت.

ته‌نانه‌ت رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری مافی مرۆڤ له‌ ڕاپۆرتی ساڵانه‌یاندا بۆ 2011 ئاماژه‌یان پێدابوو. هه‌روه‌ها باسیان له‌ بوونی گرتووخانه‌ی نهێنی کردبوو که‌ له ‌لایه‌ن نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیره‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت.

لیوا حسێن عه‌لی که‌مال جێگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق پێی وا نه‌بوو به‌ندیخانه‌ی له‌و جۆره‌ هه‌بێت. گوتی چونکه‌ هه‌موو به‌ندیخانه‌یه‌ك حاکمێکی بۆ دانراوه‌ و تا ئه‌مه‌ریکیـیه‌کان لێره‌ بوون ئاگایان له‌ هه‌موو شتێک هه‌بووه‌.

گوتیشی کێشه‌که‌ی ئێمه‌ له‌ عێراقدا له‌ودایه‌، هه‌موو دا‌موده‌زگا ئه‌منی و له‌شکریـیه‌کان له‌ عێراقدا کاریان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌کرد و که‌ ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌، به‌ڵام بیانوی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ تیرۆر به‌راده‌یه‌کی گه‌وره‌ بووه‌ له‌ عێراقدا و ته‌نها وه‌زاره‌تی ناوخۆ نه‌یده‌توانی به‌ره‌نگاری بێته‌وه‌.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 06:07 خوله‌که‌.