کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌نده‌نوسیا ده‌ڵێن ژماره‌ی قوربانیه‌کانی پـێـکدادانی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له دورگه‌ی جاڤا گه‌یشـتۆته 36 که‌س و هه‌روه‌ها ده‌یان که‌سیش به خه‌ستی برینداربوون.
پـۆلیس ده‌ڵێت شه‌مه‌نده‌فه‌رێـک زووانێـکی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له جاکارتای پایته‌خته‌وه به‌ره‌و سورابایا ده‌چوو و خۆی کێشـاوه به شه‌مه‌نده‌فه‌رێـکی تر له هه‌رێمی جاڤا.
ته‌له‌فیزیۆنی خۆجێی نیشـانی داوه هه‌ندێـک له فارگۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه یاخود به خراپی تێـکشـکاون. سه‌دان که‌س له ناو هه‌ردوو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌دا بوون له کاتی پـێـکدادانه‌که.
گه‌واهیده‌ران به ئاژانسه‌کانی هه‌واڵیان ڕاگه‌یاندووه له کاتی پـێـکدادانه‌که زۆر له نه‌فه‌ره‌کان خه‌وتبوون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن لێـکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایـیه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که هه‌ڵه‌ی مرۆڤی بووه به هۆی ئه‌م ڕووداوه.