بیرکردنەوەی یەکسان، بونیاتنانی ژیرانە داهێنان بۆ گۆڕانکاری ، دروشمی هەشتی مارسی ئەمساڵە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دانراوە. ئەمەش بە مەبەستی داهێنانەکانی کچان و ژنانە بۆ کچان و ژنانی تر بە مەبەستی هەوڵەکانیان بۆ یەکسانی جێندەر. ئایە یەکسانی جێندەر یان دەرفەت بۆ داههێنان لە ناو کۆمەڵگەی کوردی بە تایبەتی لە هەرێمی کوردستان چەندێک بوونی هەیە.
هانا شوان ڕۆژنامەنوس لە ڕێکخراوی ڕاگەیاندنی ڕووناکبیری ژنان پێی وانییە مەبەست لە " یەکسانی" ئەوە بێت ژن و پیاو وەکو یەک بن لە هەمو شتێکدا چونکە تایبەتمەندییەکانیان جیاوازن. بەڵام دەڵێت " بیرکردنەوەی یەکسان ڕاستە، بیرکردنەوی یەکسانانە وەک مرۆڤ، نەک پیاوان پلە یەک بن و ژنانیش پلە دوو."
لەگەڵ ئەوەدا ڕۆژانە ڕاپۆرت و نوسینی زۆرێک لە ژنان دەبینیم لە میدیاکانداو ژنان بەشدارییەکی بەرچاویان هەیە لە میدیادا بەڵام هانا شوان دەڵێت قەیرانی ئابوری و داخستنی ژمارەیەک لە میدیای سەربەخۆ زیانی بەمەش گەیاندووە " زۆرینەی ئەو کەناڵانەی کە دەتوانن بودجەی کارمەند دابین بکەن کەناڵی حزبەکانن ئیشکردنی ژنانیش لە ناو کەناڵە حزبییەکاندا سنووردارە چونکە هەر لە بنچینەوە گووتاری کەناڵەکە سنووردارە." لە درێژەی قسەکانیدا لەسەر کەناڵە میدیاییەکان ئاماژە بەوەش دەکات کە کەناڵە میدیاییەکان کەناڵی پیاوانەن و عەقلیەتێکی پیاوانە بەڕێوەیان دەبات.
سەبارەت بەوەی کە لەبواری ئابوریدا ئێستا ژنان زیاتر پشتبەخۆیان دەبەستن خاتو هانا شوان نیگەرانی لەمەڕ مافی کارکەری ژن هەیە و دەڵێت "لە پاش دروستبوونی قەیرانی ئابوری لە هەرێمی کوردستان ژمارەیکەی زۆری ژنان هاتونەتە ناو بازاری کارەوە لە چەندین شارو شارۆچکە ئێستا ژنان دووکانی خۆیان هەیە و لە بازاردان ئەمە شتێکی باشە بەڵام لەگەڵ ئەمانەدا مافی کرێکاری ژن باسی تایبەتمەندییەکانی کرێکاری ژن نەکراوە چوونکە ئێمە بە یاسا کۆنەکان کار دەکەنین بۆ نمونە ئەگەر ژنێکی کارکەر دوو گیان بوو منداڵی بوو چارەنوسی کارەکەی مسۆگەر نییە یان ئەگەر ژنێک لە کاتی کارکردن گێچەڵی پێکرا نازانین چی دەبێت کە ئەمانە هەموی شتی ڕۆژانەن ڕوو دەدەن.
دەقی وتووێژەکەی هێرۆ زەنگەنە لەگەڵ هانا شوان
Your browser doesn’t support HTML5