ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران له ڕاگه‌یه‌ندراوێکی ڕۆژی سێ شه‌مه 5ی ئاگوست له پێوه‌ندی له گه‌ڵ هێرشی داعش بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی کوردستان دا ئاماژه‌ی به مه‌ترسی کاره‌ساتی مرۆیی زیاتر له ئاکامی چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) کرد و له به‌شێکی ڕاگهیهندڕاوهکه دا هاتوه:
"حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان و قوربانییانی ئەو کارەساتە و رێزدانان بۆ فیداکارییەکانی هێزی پێشمەرگە لە بنەماڵەی شەهیدانی ئەم رووداوانە سەرەخۆشی دەکا و ئاواتەخوازە بریندارەکان هەرچی زووتر برینەکانیان ساڕ‌ێژ بێتەوە، هەروەها پشتیوانیی خۆی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ پارێزگاریکردن لە کورد و لە خاکی کوردستان دەردەبڕێ و ئامادەیی خۆی بۆ هەر جۆرە یارمەتییەک بەپێی توانا رادەگەیەنێت."
هه‌ر له ئه‌م پێوه‌ندی یه‌دا، به پێی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن حیزبی دێمۆکڕات پێنج شه‌مه کۆمه‌ڵێک له پێشمه‌رگه‌کانی ڕه‌وانه‌ی به‌ره‌کانی شه‌ڕ له گه‌ڵ داعش کردووه.
کاک محه‌ممه‌د ساڵح قادری ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی پێوه‌ندی یه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حیزب له هه‌ولێر له وتووێژێک له گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دا پشت ڕاستی ئه‌و هه‌واڵه ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت که ئه‌م هه‌نگاوه له سه‌ر داوای لایه‌نی پێوه‌ندیدار به حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان بووه.
"حیزبی دێمۆکڕات له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی کورد و له به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسی یه‌ی که هێزی تێرۆرستی داعش له سه‌ر هه‌ریمی کوردستان و له سه‌ر خه‌ڵکی سڤیل هه‌یه‌تی بڕیاری دا بکه‌وێته هه‌وڵیکی ئاماده‌باشی و ته‌ڤگه‌ری."
به‌ڕێز قادری به دڵنیایی یه‌وه ده‌ڵێت که له ڕۆژانی دابێت هێزی پێشمه‌رگه‌ی زیاتر ڕه‌وانه به‌ره‌کانی شه‌ڕ ده‌که‌ن و هه‌تا ئه‌و کاته‌ی پێویست بێت ئه‌و هێزه له به‌ره‌کان دا ده‌مێنێته‌وه.
Your browser doesn’t support HTML5