لە ساڵی ڕابردوو لانی کەم ٥٦ کورد لە ئێران لە سێدارەدران

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو لە ڕاپۆرتێک دا ئاماری ئەو کەسانە دابین دەکات کە لە ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سێدارە دراون

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، ١٣٩٨ی هەتاوی، لانیکەم ٥٦ کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارەدران کە بە بەراورد لە گەڵ ساڵی پێشتر زیاتر لە ١٢ لە سەد کەمی کردووە.

هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ساڵی ڕابردوو ٤ ژنی کورد لە بەندیخانەکانی مەهاباد، ورمێ و سنە لە سێدارە دران.

ئەرسەلان یارئەحمەدی بەرپرسی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو

ئەرسەلان یارئەحمەدی، بەرپرسی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو لە ئەم وتووێژەدا دەڵێت کە دوو لاوی خەڵکی سونقوڕ و بۆکان کە لە تەمەنی ١٨ ساڵی دا بەندکرابوون لە بەندیخانەکانی کرماشان و بۆکان لە سێدارەدران.

پارەکەش، ١٣٩٧ی هەتاوی، سێ منداڵی ژیر ١٨ ساڵ لە کوردستانی ئێران لە سێدارە دران.

سەرجەم لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا، کۆماری ئیسلامی لە سەرانسەری ئیران زیاتر لە ٥٠ منداڵی لە سێدارە دراوە، هەر چەند ئێران ئەو یاسایەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی واژۆ کردوە کە منداڵانی ژیر ١٨ لە کاتی روودانی تاوانێک دا نابێت لە سێدارە بدرێن.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی ئەرسەلان یارئەحمەدی