ئهو خانمه هەروەها له باسی ڕەوش و ژیانی منداڵ و ئافرەت و خەڵكی ئێزدی بەگشتی و دۆخی شنگال دەڵێت، ناوەڕۆكی ئەو بریارە دوای ئەو كۆمەڵكوژیەی دەرحەق ئێزدیەكان كراوە حكومەتی عێراقی فیدرال قەرەبوی ئەو قوربانیانە بكاتەوە و لە ئەستۆ بگرێت و دووبارە ئاوەدان بكرێتەوە بە هەموو ئەو ماف و ئیمتیازاتانە.
ئهو دهڵیت لە ڕۆژانی داهاتووش ئەوان پڕۆژەی زیاتر پێشكەش دەكەن بۆ خزمەتی خەڵكی خویان كە پێنج ساڵە لە كەمپەكان دەژین لە ڕۆژانی سەخت و دژواردا، هەموو هەوڵێك دەدەن و داوا لە حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی فیدرال دەكەن كە هەماهەنگیەكی باشتر هەبێت و زیاتر خزمەت بكەن تا خەڵكی ئەوان جاریكی تر بگەرێنەوە ناوچەكانیان و ئەو ناوچانە ئاوەدان بكرێنەوە، ئەوان داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق دەكەن هەمانگی باشیان هەبێت هەردووكیان پێكەوە هاوئاههنگی بكەن تا هێزێكی هاوبەش هەبێت بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی شنگال و بەڕێوەبردنی ئاوەدانكردنەوەی شنگال و بەڕێوەبەراتی دەزگاكانی شنگال تا ئەو متمانەیە بۆ خەڵكی ئەوان درۆست بێت جارێكی تر بگەرێنەوە.
ئهو خانمه جهخت دهکات که ئێستا شنگال نا سەقامگیرە لە بەر ئەو هێزانەی كە ئێستا لە شنگالدان. ئەوان دەنگی خویان دەگەیەننە هەموو جیهان و خەڵك كە هەموویان بە چارەسەركردنی دۆخی شنگال هەڵستن و خەڵكی ئەوان بگەرێتەوە ناوچەكانیان و ژیانێكی ئارام دەرباز بكەن .
بریارەكە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان كە ڕۆژی سێی هەشت بە ڕۆژی جینوسایدی ئیزدیەكان ناسێنرا ئایا لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی چ كاریگەریەكی دەبێت؟
هەدیا موراد پەرلەمانتارێكی ئێزدیە لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لەو بارەیەوە گوتی بەدڵنیاییەوە ئەمە هەنگاوێكی زور باش بوو یەكەم هەنگاوبوو دوای پێنج ساڵ، پەرلەمانی كوردستان پێی هەڵستا ئەو ڕۆژەی دەستنیشانكرد وەك ناساندنی كەیسی جینوساید، دەنگی خویان دەگەیەننە نەتەوە یەكگرتووەكان و نێونەتەوەیی كە ئەوانیش بێنە دەنگ و جارێكی تر شنگال دووبارە ئاوەدان بكەنەوە.
Your browser doesn’t support HTML5