له ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕه‌خنه له شێوه‌ی ئه‌و یارمه‌تی یانه گێرا که ده‌بێته هۆی به‌هێزکردنی حکوومه‌ته دیکتاتۆڕه‌کان، سه‌رکوتی که‌مایه‌تیه نه‌ته‌وه‌یی یه‌کان و ئاینی یه‌کان و ئاواره‌بوونی ده‌یان ملیۆن که‌س له ڕاده‌ی جیهانیدا.
ڕۆژی پێنج شه‌مه کوبوونه‌وه‌یه‌کی بانکی جیهانی له واشنگتنی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو که ڕێکخراوی USAID که بۆ دابینکردنی یارمه‌تی ئابووری و گه‌شه پێدان و مه‌سه‌له‌ی مرۆڤایه‌تی له سه‌رانسه‌ری جیهان و هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێشبردنی ڕێبازه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵ ده‌دات؛ له گه‌ڵ ڕێکخراوی IMF، واتا سندووقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی پێکهاتووه له 188 وڵات، که بۆ باشترکردنی باری هاوکاری دراویی، پارێزگاری له سه‌قامگیری دراویی، هاسانکاری بازرگانی، گه‌شه‌ی ئابووری و که‌م کردنه‌وه‌ی هه‌ژاری له جیهاندا هه‌وڵ ده‌دات، تێیدا به‌شداریان کرد.
سه‌لاح بایزیدی، نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانێ ئێران بۆ ویلایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه بوو.
به‌ڕێزیان له وتووێژێکی له گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دا، باسی خاڵه سه‌ره‌کی یه‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی کرد که تێدا تاو تۆی پرسی "پێوه‌ندی نێوان یارمه‌تی یه‌کانی ڕۆژئاوا و به‌ڕژه‌وه‌ندی یه‌کانی سیاسی کرا". له ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕه‌خنه له ئه‌و یارمه‌تییانه گێرا که ده‌بێته هۆی به‌هێزکردنی حکوومه‌ته دیکتاتۆڕه‌کان، سه‌رکوتی که‌مایه‌تیه نه‌ته‌وه‌یی یه‌کان و ئاینی یه‌کان، ئاواره‌بوونی ده‌یان ملیۆن که‌س له ڕاده‌ی جیهانیدا.
وه‌ک به‌ڕیز بایزیدی زیاتر شیده‌کاته‌وه، کوبوونه‌وه‌که پێشنیاری کرد هه‌وڵ بدرێت به یارمه‌تی ڕاوێژکارانی سیاسی ، پسپۆڕانی سیاسه‌تی ئابووری، سیمایه‌کی مرۆڤایهتیانهتر له داهاتوودا به ئه‌و یارمه‌تیانه بدڕێن، که به‌شێکیان له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌شداریان هه‌بوو، له نێویاندا:
Larry Garber، به‌رپرسی پلاندانان و سیاسه‌ته ئابووریه‌کانی ڕێکخراوی یوئێس ئه‌ید
Verena Fritz، ڕاوێژکاری سه‌ره‌کی سیاسه‌ته ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی بانکی جیهانی
Thomas Carother، ڕاوێژکارو پسپۆری ئابووری سیاسی له ماوه‌ی دوو خۆلی سه‌رۆکایه‌تی بێڵ کلینتن و هه‌روه‌ها
Francis Fukuyama، بیرمه‌ند و پسپۆڕی زانسته سیاسی یه‌کان
و ده‌یان که‌سایه‌تی حکومه‌تی و ئاکادێمیک و رێکخراوی ناحکوومه‌تی تری ئه‌مه‌ریکا.

Your browser doesn’t support HTML5