23ی خه‌زڵوه‌ر ڕۆژی ماته‌مینی گشتی له‌ کوردستان

شه‌ش ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤ کورد هه‌م له‌ نێو خۆی کوردستان و هه‌م له‌ هه‌نده‌ران پشتیوانی خۆیان له‌ ڕۆژی ماته‌مینی گه‌شتی بۆ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه‌ 23ی خه‌زڵوه‌ری 1392ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ربه‌ 14ی نوامبری 2013ی زاینی ده‌ربڕیوه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌که‌ دا ئه‌ ڕێکخروانه‌ هیواداری ده‌رده‌بڕن که‌ به‌ شێوه‌یه‌ی هیمنانه‌ ناره‌زامه‌ندی و به‌رهه‌ڵستی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ له‌ سێداره‌دانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی به‌ندکراوانی کورد، حه‌بیبولا کولپه‌ریپوور، ڕه‌زا ئیسماعیلی و شێرکۆ مه‌عارفی ده‌رببڕن که‌ له‌ ئه‌م دواییانه‌دا له‌ لایه‌ن حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئیرانه‌وه‌ له‌ دار دران.

ناوی ئه‌و ڕێکخراوانه‌ بریتین له‌:

• ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان

• گرووپی مافی مرۆڤی کورد

• که‌مپه‌ێنی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی

• کوردۆ ساید واچ – چاک – کومیته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان

• کومیته‌ی کورده‌کانی نیشته‌جێی ئامریکا بۆ دێمۆکڕاسی و مافی مرۆڤ له‌ ئێران

• ژنانی ئاشتی مه‌ریوان

دوکتور ئازاد مورادیان, به‌رپرسی کورده‌کانی نیشته‌جێی ئه‌مریکا بۆ دیمۆکڕاسی و مافی مرۆڤ له‌ ئیران، له‌ به‌شێکی وتووێژه‌که‌ی دا له‌ سه‌ر گرنگی شێوه‌ی به‌رگری کردنی هێمنانه‌دا ده‌ڵیت:
" ئه‌م شێوازه‌ له‌ 'نافه‌رمانی مه‌ده‌نی' ده‌توانێت ڕووحی بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆ به‌رهه‌ڵستی کرد له‌ به‌رامبه‌ر بێ عه‌داڵه‌تی دا دووباره‌ پێک بێنینه‌وه‌."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی دوکتور ئازاد مورادیان