ڕۆژی دووشه‌مه 12ی 16ی 2013 زاینی له شاری بڕلێنی ئاڵمان ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی یه‌کێک له چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤی کورد و به نوێنه‌رایه‌تی له که‌مپیه‌ینی داکۆکی کردن له به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی و چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی به‌ندکراوی سیاسی له گه‌ڵ به‌ڕێز دوکتور ئه‌حمه‌د شه‌هید نوێنه‌ری تایبه‌تی بۆ ڕاپۆرت له سه‌ر کارنامه‌ی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی له مه‌ڕ مافه‌کانی مرۆڤ سه‌ر به ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ماوه‌ی کاتژمێرێک چاوپێکه‌وتن و وتووێژی هه‌بوو.
له ئه‌و وتووێژه‌دا به‌ڕیز حوسێن په‌ناهی وێڕای پێشکه‌ش کردنی ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کراو له لایه‌ن ئه‌ندامانی که‌مپه‌ینی داکۆکی له به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی له گه‌ڵ چه‌ندین فایلی ده‌نگی و نامه‌ی به‌ندکراوانی سیاسی و بنه‌ماڵه‌کانیان به به‌ڕێز شهید داوای پێ ڕاگه‌یشتن به ئه‌و دۆخه کرد.
به‌ڕێز په‌ناهی له سه‌ره‌تای وتووێژه‌که‌ی ڕه‌خنه‌ی له ڕاپۆرته‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی به‌ڕێز شهید گرت که هێندێک لایه‌نی پێ شێلکرانی مافه‌کانی مرۆڤ و به تایبه‌تی به‌ندکراوانی سیاسی و ئیعدام کراوانی کوردی له به‌رچاو نه‌گرتووه.
له به‌شێکی دیکه‌ی ڕاپۆرته باسی له ڕه‌وشی ناله‌باری په‌ناخوازنی کورد له تورکیا و هه‌روه‌ها کوردستانی عیڕاق کرد.
به‌ڕیز شه‌هید ئه‌و به‌ڵێنیه‌ی دا که سه‌باره‌ت به دابین کردنی به‌ڵگه‌کانی له مهر پێ شێلکرانی مافه‌کانی مرۆڤ پێوه‌ندی به ئه‌و که‌مپینه بگرێت و خۆشحالێ خۆی له بوونی ئه‌م پێوه‌ندی یه و و چاوپێکه‌وتنه ده‌ربڕی.
هه‌ڵبه‌ت ڕووداوه‌کانی کوژرانی کولبه‌ران و کاسبکارانی کورد له ناوچه‌کانی سنووری نێوان ئێران و عێڕاق، ته‌وه‌ره‌یه‌کی دیکه‌ی باسی کاک ئه‌مجه‌د له گه‌ڵ به‌ڕێز شه‌هید بوو.

Your browser doesn’t support HTML5