حه‌سه‌نیانی: ئێران له‌ لێکوڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ته‌قینه‌وه‌ی ناوه‌ندی جوله‌که‌کان له‌ 1994 له‌ بۆینس ئایرس دا هاوکاری نه‌کردوه‌.

ته‌قینه‌وه‌ی خانووبه‌ره‌ی ڕێکخراوی کولتووری جووله‌کان له‌ بۆئنوس ئایرس، ئارژانتین، ساڵی 1994

له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی مانگی جولای سالی 1994ی زاینی، خانووبه‌ره‌ی ڕێکخراوی کولتووری ناسراو به‌ "ئه‌نجومه‌نی دوو لایه‌نه‌ی ئیسرایل و ئارژانتین" (ئامیا) له‌ بوئنوس ئایرێس که‌وته‌ به‌ر ئامانجی بۆمب ته‌قینه‌وه‌ که‌ هه‌شتا و پێنج که‌س کوژرا و سێ سه‌د که‌س تێدا بریندار بوون.

له‌ وتووێژێکی له‌ گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، ته‌ها حه‌سه‌نیانی ئه‌ندامی میدیای که‌مینه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی له‌ کانادا ده‌ڵێت:

"ئه‌نجامه‌کانی لێکوڵێنه‌وه‌ به‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یی که‌ کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی وه‌ک ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی، سه‌رۆک کۆمار وعه‌لی فه‌لاحیان، وه‌زیری ئیتلاعاتی ئه‌و کات، ئه‌حمه‌د وه‌حیدی، وه‌زیری پێشووی به‌رگری و فه‌رمانده‌ی ئه‌و کاتی هێزی قودسی پاسداران، موحسێن ڕه‌زایی، فه‌رمانده‌ی ئه‌و کاتی سوپای پاسداران، ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی، وه‌زیری پێشووی کاروباری ده‌ره‌وه‌ و ئه‌ندامێکی باڵیۆزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌ ئارژانتین و هه‌روه‌ها چه‌ند که‌سی دیکه‌ و رێکخراوی لوبنانی که‌سانێک بوونه‌ که‌ له‌ پێوه‌ندی ئه‌و هێرشه‌ دا ناویان هاتوه‌ و ئه‌و کات پۆلیسی نێونه‌ته‌وه‌یی داوای ده‌کردن."

هه‌روه‌ها کاک ته‌ها ده‌ڵیت ئه‌و به‌رپرسانه‌ی کۆماری ئیسلامی نه‌ک هه‌ر له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی ناوه‌ندی جووله‌که‌کان له‌ ئارژانتین به‌ڵکوو له‌ پێوه‌ندی تێرۆری ڕێبه‌رانی کورد له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆ وێنه‌ کوشتنی دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی، سکرتێری گشتی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئیران و ڕێبه‌رانی دیکه‌ له‌ ڕێستۆرانی میکۆنوسی بڕڵین له‌ 17ی سێپتامبری 1992 دا ده‌ستیان بوه‌، که‌ ئه‌مه‌ش له‌ ئاکامی لێکوڵینه‌وه‌ و دادگایی جیدی ئالمان وه‌ده‌ست هات.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ له‌ گه‌ڵ کاک ته‌ها حه‌سه‌نیانی