ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا بڕیاری دا سۆپای پاسدارانی ئێران بهاوێژێته نێو لیستی گرووپه تیروریستیه‌کانه‌وه و ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جار ده‌بێت له مێژوودا که ڕێکخراوه‌یێکی حکومه‌تی ده‌چێته ئه‌و لیسته‌وه.
ئه‌م بڕیاره جگه له خستنی گه‌مارۆ له سه‌ر سۆپای پاسدارانی ئێران چ کاریگه‌ریێکی تری ده‌بێت له سه‌ر ئه‌م هێزه سه‌ربازییه‌ی ئێران؟ ئایا ده‌توانێت ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ئێران له ناوچه‌که سنووردار بکات؟ ئایا ده‌توانێت ببێته هۆی پێکدادانی سه‌ربازی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێران؟ کاردانه‌وه‌ی ئێران و سوپای پاسداران به‌م بڕیاره چی ده‌بێت؟ به گشتی چاوەروان دەکرێت به تیروریست ناسینی سۆپای پاسدران ئێران له لایه‌ن ئهمهریکاوهچ کاریگه‌ریه‌کی بێت له سه‌ر نێوخۆی ئێران و ناوچه‌که.
بۆ باس لە سەر ئەم تەوەرە ئەمڕۆ لەگەڵ به‌ڕێزان بێهزاد خۆشحالی، مێژووناس و لێکۆڵه‌ر و ئاگری ئێسماعیل‌نژاد، ڕۆژنامه‌وان وتووێژ ده‌که‌ین.
Your browser doesn’t support HTML5