ئێران سزای 8 ساڵ زیندانی به تاوانی جاسوسی کردن و چوونه ناو وڵات به شێوه‌یه‌کی نا یاسایی به‌سه‌ر ئه‌و دوو شاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکییه داوه که دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ر له سه‌ر سنوری نێوان عێراق و ئێران ده‌ستگیر کران.
ته‌له‌فیزیۆنی ئێرانی دوێنێ شه‌ممه له زاری سه‌رچاوه‌کانی دادوه‌ری ئێرانه‌وه ڕایگه‌یاند، هه‌ر یه‌ک له شێن به‌ور و جاش فاتڵ 5 ساڵ سزای جاسوسی کردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و 3 ساڵی دیکه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی نا یاسایی چوونه‌ته وڵاته‌که‌وه.
له‌و ڕاپۆرته ته‌له‌فیزیۆنییه‌دا ئاماژه به‌وه نه‌کراوه ئایه ئه‌و دوو ساڵه‌ی له زینداندا بوون وه‌کو سزاکه‌یان بۆیان ده‌ژمێردرێت یان نا.
به‌ور و فاتڵ له 31 ی مانگی 7 ی ساڵی 2009 له‌گه‌ڵ که‌سی سێیه‌می ئه‌مه‌ریکی به ناوی سارا شۆرد ده‌ست گیرا کران. شۆرد پاره‌که به متمانه‌ی دارایی بڕی 500 هه‌زار دۆلار ئازاد کرا و پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا. ئه‌و سێ که‌سه هه‌میشه بێتاوانی خۆیان ڕاگه‌یاندووه‌و گوتویانه که ئه‌وان بۆ پشودان چووبونه ناوچه شاخاوییه‌کانی باکوری عێراق. ڕاشیانگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر سنوریشیان به‌زاندبێت بۆ ناو ئێران ئه‌وه به هه‌ڵه بووه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که هێچ په‌یوه‌ندییه‌کی دیپلۆماتی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نییه به پێی ڕاپۆرتان چه‌ند جارێک داوای ئازاد کردنی ئه‌و ئه‌مریکیانه‌ی له تاران کردووه.