بەهای دراوی ئێرانی نزمترین ئاستی پێوانەیی تۆمار دەکات

دراوی ئێرانی ڕۆژی یەکشەممە نزمترین ئاستی پێوانەیی تۆمار کرد، بە جۆرێک گەیشتە 613.500 بەرامبەر بە دۆلار.

ئێرانییەکان هەوڵییان دەدا لە دوکانە سەرەکییەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لەسەر شەقامی فیردەوسی تاران ڕیاڵەکانییان بگۆڕن بۆ دراوی بیانی، بەڵام زۆربەیان بەهۆی پشووەکانی نەورۆزەوە داخرابوون.

موحسینی تەمەن 32 ساڵ کە کارمەندی یەکێک لە دوکانەکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراوە، وتی پشووەکان هۆکارێکە بۆ دابەزینی نرخی دراوەکە، وتی " نرخەکە ڕاستەقینە نیە، خواست لەسەر کڕینی دۆلار زۆر زۆرە، بەڵام تەنها چەند دوکانێکی ئاڵوگۆڕکردنی دراو کراوەن." موحسین و چەند کەسێکی دیکەی ئێران بە مەرجی ئەوە قسەیان کرد کە ناوی کۆتاییان بەکارنەهێندرێت، ئەوەش لە ترسی ئەگەری لێپێچینەوە لێیان بەهۆی ئەوەوە کە قسەیان بۆ میدیایەکی بیانی کردووە سەبارەت بە کێشە ئابوورییەکانی وڵاتەکە.

پشووە دوو هەفتەییەکە لە ئێران دەرفەتێکە بۆ گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵاتەکە، ئەمەش وایکردووە خواست لەسەر کڕینی دۆلار و یۆرۆ زیاتر ببێت.

موجتەبای تەمەن 49 ساڵ توشی سەرسوڕمان بوو و وتی " بە بەراورد لەگەڵ شەش ڕۆژی ڕابردوودا ڕیال لە سەدا 5 نرخەکەی دابەزی، لە کاتێکدا کە سەرانسەری وڵاتەکە لە پشوودایە."

نیلوفاری 28 ساڵ و بەهزادی هاوسەری وتییان گەشتێکییان بۆ تورکیا حیجز کردووە بە نرخێک کە داشکاندنییان بۆ کراوە، بەڵام ئێستا دەبێت پارەی سەرجەم گەشتەکە بدەن، ئەوەش بەهۆی دابەزینی بەرچاوی نرخی ڕیاڵەوە.

بەهاکە بە توندی کاردەکاتە سەر بازاڕەکانی دیکەش، لەوانەش کرێ و خانووبەرە.

لە 18 ی مانگی سێدا نرخەکە 590,000 ڕیال بوو بەرامبەر دۆلار.

دابەزینی بەهای دراوی ئێرانی بۆ ئاستێکی پێوانەیی کەمتر لە مانگێک دێت دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێران کە لە شۆڕشی ئیسلامییەوە لە ساڵی 1979 ەوە تاوەکو ئێستا کەمترین دەنگدەر بەشداری تێدا کرد.