سه‌باره‌ت به له‌سێداره‌دان و سه‌رکۆت کردنی جیاوازیه‌کان له کۆماری ئێسلامی ئێران‌دا، به‌ڵگه و داکیومنتی زۆر هه‌یه. زۆر له‌وانه‌ی که یان خۆیان قۆربانی ئهشکەنجهو و ئازاری کۆماری ئێسلامی بون‌و یا که‌س و کار یان ئازیزانیان له ده‌رنجامی سه‌رکوتی کۆماری ئێسلامیدا تیاچون بیره‌وه‌ری خویان سه‌باره‌ت بەو ده‌ورانه نوسیوه.
به‌ڵام جگه له گرینگی به داکیومنت کردنی مێژوی سه‌رکوت کردنی گه‌ڵانی ئێران، له وانه‌ش گه‌ڵی کورد، ئه‌م هه‌وڵانه چ ئامانجێک ده‌پێکن وچاوه‌روان ده‌کرێت چ ده‌سکه‌وتێکیان بێت؟ ئایا ده‌کرێت چاوه‌روانی ئه‌وه بکه‌ین که ئه‌م داکیومنتانه له کایه‌ی سیاسی ناوخوی ئیران‌دا گورانکاری دروست بکات؟
به‌رێز حێسام ده‌ستپیش، مامۆستای زانکۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌وڵێر له وتووێژ له گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت که له سه‌ر ئه‌و باورهیه که ئه‌م داکیومنتانه له کورت خایه‌ندا ناتوانێت ئال و گورێک کایه‌ی سیاسی‌دا ساز بکات.
Your browser doesn’t support HTML5