ئێران بانگهێشتی باڵیۆزی دانیمارک دەکات بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی سوتاندنی قورئان لە کۆپنهاگن


وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگهێشتی باڵیۆزی دانیمارکی کرد لە تاران بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین سەبارەت بە " سوکایەتیکردن بە قورئان لە کۆپنهاگن. "

ڕۆژی هەینی پیاوێک لە گۆڕەپانێکی بەرامبەر باڵیۆزخانەی عێراق لە کۆپنهاگن کتێبێکی سوتاند کە گوایە قورئان بووە.

دەزگای ڕاگەیاندنی ئێران لە زاری بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، "سوتاندنی کتێب لە ئەوروپا سەردەمی تاریکی نەزانینی بیردەخاتەوە، بێدەنگی لە بەرامبەر ئەو جۆرە تاوانە کولتوورییە قێزەونە تەنها دەبێتە هۆی توندوتیژی و پەرەسەندنی تیرۆر".

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز